یاریگا –
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامار و داتای گەڕی سێیەمی خولی نایابی کوردستانی بڵاو کردەوە.
دوای تەواو بوونی گەڕی سێیەمی خولی نایابی کوردستان، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامار و داتای گەڕەکەی بڵاو کردەوە کە تیایدا رێژەیەکی زۆر کارتی زەرد بەکار هاتووە و خێراترین گۆڵی گەڕیش یاریزانێکی سەید سادق تۆماریکرد.
لە تەواوی گەڕی سێیەم 11 گۆڵ تۆمار کراوە و شەش گۆڵ لە گێمی یەکەم و پێنج گۆڵیش لە گێمی دووەم تۆمار کراوە، گەورەترین سەرکەوتنیش دەربەندیخان بە دەستیهێنا بەرامبەر رزگاری که توانی 3 _ 0 یارییەکە بباتەوە، خێراترین گۆڵیش سوهەیب تەها یاریزانی سەید سادق بەرامبەر برایەتی تۆماریکرد.
لە گەڕی سێیەمی خولی نایابی کوردستان رێژەیەکی زۆر کارتی زەرد تێیدا بەکار هاتووە، لە حەفت یارییدا 32 کارتی زەرد لە لایەن ناوبژیوانەوە دراوە، هیچ کارتێکی سووریش بە کار نەهاتووە، پێنج گۆڵپارێزیش کلین شیتیان کردووە ئەوانیش هەر یەک لە هەورەمان رزگار لە پیشەسازی و نیما عەزیز لە دەربەندیخان و هەڤاڵ بەهادین لە سیروانی نوێ و عەبدولقادر قارەمان لە هەندرێن و ئارش قەدیری گۆڵپارێزی پێشمەرگەی هەولێرن.
بریاریشە بە ئەنجامدانی چوار یاریی یەک شەممە ( 24ـی نۆڤێمبەری 2024 ) گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان بەڕێوە بچێت.