یاریگا –
یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا بەفەرمی ناوی کۆتا 5 پاڵێوراوی بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی کیشوەرەکەی بڵاوکردەوە.
بۆنەکە لە 16ی مانگی داهاتوو کە وڵاتی مەغریب بەڕێوەدەچێت و تێیدا باشترین یاریزانی ساڵەکە خەڵات دەکرێت.
بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی یەکێتیەکە، ئەم یاریزانانە کۆتا پاڵێوراون رکابەرایەتی دەکەن بۆ بردنەوەی:
- سیمۆن ئادینگارای کۆتدیڤواری لە برایتن
- شێرو گیراسی گینیای لە دۆرتمۆند
- ئەشرەف حەکیمی مەغریبی لە پاریس سانجێرمان
- ئادیمۆلو لووکمانی نەیجیری لە ئاتاڵانتا
- رۆنوین ویڵیامزی ئەفریقای باشوور لە یانەی مامیلۆندی سەنداونزی وڵاتەکەی
لەپاڵ ئەواندا، هاوکات ناوی پێنج گۆڵپارێزیش بڵاوکرایەوە بۆ دیاریکردنیان بۆ باشترینی ساڵەکە. لەنێویاندا هەریەکە لە ئاندرێ ئۆنانای کامیرۆنی لە مانچێستەر یونایتد یەکێکە لە رکابەرە زۆر ناسراوەکان.
ساڵی رابردوو ڤیکتۆر ئۆسیمینی نەیجیری توانی خەڵاتەکە بباتەوە.