یاریگا –
کازویۆشی یاریزانە 57 ساڵانە ژاپۆنییەکە دەیەوێت وەرزی داهاتووش لە یاریکردن بەردەوام بێت و بەنیاز نییە واز لە یاریکردن بهێنێت.
تۆڕی وەرزشی ئاتلەتیک ئاشکرایکردووە، کازویۆشی میورا کە مانگی فێبرایەری داهاتوو تەمەنی دەبێتە 58 ساڵ، دەیەوێت لە یاریکردن بەردەوام بێت کە لە خولی پلە چواری ژاپۆنی لە ریزی یانەی ئاتلێتیکۆ سوزوکا یاریی دەکات.
کازویۆشی کە لە نەوەتەکانەوە یاریی دەکات، بە تەمەنترین یاریزانە لە یاریی تۆپی پێ لە ژیانی پیشەگەری بەردەوام بێت، دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە و لە وەرزی نوێی خولی ژاپۆنی یاریی بکات، لەکاتێکدا دوای چوار مانگی دیکە تەمەنی دەبێتە 58 ساڵ.
کازویۆشی کە لەگەڵ هاڵبژاردەی ژاپۆن لە 89 یاری خاوەنی 55 گۆڵی نێودەوڵەتییە، پێشتر لە وڵاتانی ئیتاڵیا، بەڕازیل، کڕواتیا، ئوستڕاڵیا و پۆرتوگاڵ یاریی کردووە، ساڵی 1986 دەستی بە کاروانی وەرزشی کردووە و وەرزی داهاتوو دەبێتە 40 وەرز لەسەریەک بەردەوام بێت.
کازویۆشی ساڵی 1986 لە یانەی سانتۆسی بەڕازیلی دەستی بە یاریی کردووە، لە ریزی یانەکانی دینامۆ زەگرەبی کڕواتی، ڤیسێل کۆبی ژاپۆنی، جێنەوای ئیتاڵی و سیدنی ئوستڕالی یاریی کردووە.