عێراقکوردستان

زاخۆ سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر هەولێر بەدەستهێنا

تەڵال بلووشی: هاندانی بەردەوامی هاندەران هۆکاری سەرکەوتنەکەمان بوو

Yariga App

یاریگا –

زاخۆ لە یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد و هەولێری بەسێ گۆڵ تووشی شکست کرد.

لە گەڕی حەفتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ لە نێو یاریگا و بەردەم هاندەرانی خۆی میوانداری هەولێری کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی 3 _ 1 گۆڵ لێ بردەوە، دوای تەواو بوونی یارییەکەش حوسێن مورشید   یاریدەدەری راهێنەری هەولێر بەمشێوەیە باسی لە شکستەکەیان کرد:

پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هاندەرانی دەکەم، سەرەڕای شکستەکەمان یاریزانەکانمان ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و ئێمە نزیک بووین چەند جارێک گۆڵ تۆمار بکەین، خولەکە زۆری ماوە کار دەکەین بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەم شکستە بکەینەوە لە یارییەکانی داهاتوو.

تەلال بلووشی راهێنەری زاخۆ دوای یارییەکە دەربارەی سەرکەوتنە گەورەکەیان بەرامبەر هەولێر گوتی:

هەولێر تیپێکی باشە و بردنەوە لێی ئاسان نیە بۆیە پیرۆزبایی لە جەماوەی زاخۆ دەکەین، نزیکی یارییەکان لە یەکتر کە وایکردووە سێ بۆ چوار رۆژ جارێک یاریی بکەین پاڵەپەستۆیەکی زۆری لەسەر یاریزانەکان دروستکردووە، ورەی یاریزانەکان و هاندانی بەردەوامی هاندەران هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنەکەمان بوون،

بەم سەرکەوتنە زاخۆ خۆی گەیاندەوە ریزبەندی چوارەم بە 12 خاڵ و گەڕی داهاتووش بەرامبەر مینا یاریی دەکات لە بەسرە، هەولێریش لە ریزبەندی هەشتەمە بە 11 خاڵ و لە گەڕی داهاتوو میوانداری حدود دەکات کە لە ریزبەندی کۆتایی خولەکە دێت و هیچ خاڵێکی نیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button