ئیسپانیا

پێدری بەراوردی یاساکانی نێوان چاڤی و فلیک دەکات

دواکەوتن یەکسانە بە بێبەش بوون لە پێکهاتەی سەرەکی

Yariga App

یاریگا –

پێدری گۆنزالیز، ناوەڕاستکارە لاوەکەی بارسێلۆنا، بەراوردێکی نێوان سزاکانی چاڤی هێرناندێز و هانسی فلیک کرد.

پێدری لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا باسی لەو سزایانە کرد کە چاڤی وەک راهێنەری بارسا بەسەر یاریزاناندا سەپاندویەتی و هەروەها باسی لە ئاستەنگیەکانی کرد لە پەیوەندیکردن بە زمانی ئینگلیزی رووبەڕووی بووەتەوە.

ناوەڕاستکارە دانی بەوەدا نا کە زۆر باش ناتوانێت بە ئینگلیزی قسە بکات و بیرەوەرییەکی یارییەکی چامپیۆنزلیگی گێڕایەوە کە دوای یارییەکە پێی گوترا وێنەیەک لەگەڵ ئەکتەرێک بگرێت کە لە پێش دەرگای ژووری جلگۆڕین چاوەڕێی دەکات.

ئەو ئەکتەرە تۆم هیدلستۆن ئەکتەری دیاری هۆلیوود بوو. پێدری گوتی پێم وابوو تەنیا وێنەیەک دەگرم و دەڕۆم بەڵام هیدلستۆن نەک هەر نەیدەویست وێنەیەک بگرێت، بەڵکو ویستویەتی قسەی لەگەڵ بکات. ئەویش بۆ بەردەوامبوونی گفتوگۆکە تەنها پەنای بۆ گوتنی “بەڵێ، بەڵێ…” بردووە.

هەروەها پێدری ئاماژەی بە هەندێک لە یاسا توندەکانی چاڤی هێرناندێزی راهێنەری پێشووی بارسا و هانسی فلیک راهێنەری ئێستای کرد. باسی لەو سزایانە کردووە، کە زۆربەیان لە جۆری دارایی بوون. پێدری دەڵێت:

گەر یاریزانێک لە کاتی مەشق و راهێنانەکاندا دوا کەوتبا، دەبوو بۆ هەر خولەکێک دواکەوتن بڕی هەزار یۆرۆ بدات. لەگەڵ هەر خولەکێکی زیادە دوای ئەو خولەکەی یەکەم، ئەو بڕە دوو هێندە دەبوو. بەڵام ئەم سیستەمە لەگەڵ هانسی فلیکدا بوونی نییە، بەڵام سیستمە نوێیەکە فلیک توندترە؛ ئەگەر یاریزانێک درەنگ بگات، ئەوا لە پێکهاتەی سەرەکیدا نابێت یان بەشداری یاریی داهاتوو ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button