چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاری پاریس سانجێرمان V ئاتلێتیكۆ مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی ئاستبەرزی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا دوو یانەی دیكەی زلهێزی ئەوروپا رووبەڕووی یەك دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان پاریس سانجێرمان لە نێو یاریگا و هاندەری خۆیدا میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پاریس سانجێرمان بە راهێنەرایەتیكردنی لویس ئێنریكێ بە خراپی دەستیان بە وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ كردووە و بە جۆرێك لە سێ یاریدا تەنیا چوار خاڵیان كۆكردووەتەوە.

بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە جیڕۆنایان بردەوە و بە ئارسیناڵ دۆڕان و لەگەڵ ئایندهۆڤن یەكسان بوون، بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە ریزبەندی 23 چامپیۆنزلیگ دێن.

هەروەها ئاتلێتیكۆ مەدریدی دیێگۆ سیمیۆنیش بارودۆخی خراپە و لە سێ یاریدا تەنیا یەك یاری لە لایپزیگ بردەوە و بەرامبەر یانەكانی بێنفیكا و لیل دۆڕا.

بە كۆكردنەوەی تەنیا سێ خاڵ لە ریزبەندی 28 چامپیۆنزلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لە پاریس سانجێرمان هەریەك لە جیانلویجی دۆناروما، گۆنچالۆ رامۆس، كێمبێپێ و لوكاس هێرناندێز بەشداری ناكەن.

دیێگۆ سیمیۆنیش بە بێ هەریەك لە تۆماس لیمار، لی نۆرماند، یۆرێنتی و ئازپیلیكویتا رووبەرووی پاریس دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی پاریس سانجێرمان

سافۆنۆڤ

حەكیمی، ماركینیۆس، پاچۆ، مێندێس

ڤیتینیا، زایر ئێمری، نێڤێس

باركۆلا، ئاسینسیۆ، دێمبێلی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئاتلێتیكۆ مەدرید

ئۆبلاك

مۆلینا، خێمینیز، رێنێلدۆ ، ڤیتسێل

دی پاوڵ، كۆكی، باریۆس، لینۆ

گریزمان، ئالڤارێز

بابەتی زیاتر

Back to top button