راپۆرتی تایبەتعێراقکوردستانگرنگترین

ئارێز خۆشناو؛ ئەو کوڕە کوردەی بۆیەکەمجار بانگهێشتی لاوانی عێراق کراوە لە چامپیۆنزلیگ یاریی کردووە

ئەم مانگە بۆیەکەمجار درێسی هەڵبژاردەی عێراق دەپۆشێت

Yariga App

یاریگا –

ئارێز خۆشناو یاریزانی لاوی کورد کە لە فینلەندا یاریی دەکات، ئەمساڵ بەشداریی چامپیۆنزلیگی لاوانی کرد و بۆیەکەمجاریش بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق کرا.

ئارێز خۆشناو 10ـی فێبرایەر/شوباتی 2005 لە شاری ئێسپۆ لە فینلەندا لەدایکبووە، لە تەمەنی چوار ساڵییەوە لە ئەکادیمیای لێپۆ دەتسی بە یاریی کردووە، لەوەتەی ساڵی 2021 لە ریزی یانەی هۆنکا یاریی دەکات.

ئارێز کە هاندەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزییە و لیۆنێل مێسی و مەسعود ئۆزیل نموونەی باڵاوی ئەون، ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی هۆنکای فینلەندای بەشداریی چامپیۆنزلیگی لاوانی کرد، لە دوو یاری 151 خولەک یاریی کرد و گۆڵێکیشی کرد.

سێ یاریزانی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق کران
سێ یاریزانی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق کران

ئارێز کە ناوەڕاستکارە هاوینی ئەمساڵ بۆ تیپی یەکەمی یانەکەی سەرخرا و ئێستا جگە لە تیپی دووەمی یانەکەی لە تیپی یەکەمی یانەی هۆنکاش بانگهێشت دەکرێت، ئەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 25 یاری هەزار و 971 خولەک یاریی کردووە و 7 گۆڵی کردووە.

کوڕە خۆشناوەکە گەرچی ساڵی 2021 بانگهێشتی هەڵبژاردەی ژێر 16 ساڵانی فینلەندا کرا، بەڵام خەونی بەوە دەبینی رۆژێک لە رۆژان بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق بکرێت، کە ناوەڕاستی ئەم مانگە بۆیەکەمجار لە ریزی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بۆ یاریی دۆستانەی ئۆزباکستان بانگهێشتکراوە و بەشداریی ئەو یارییە دەکات.

ئارێز ساڵی 2022 لەگه‌ڵ یانەی هۆنکا به‌شداریی خولی تازه‌پێگه‌یشتووانی فینله‌ندای کرد کە بۆ یاریزانانی ژێر ته‌مه‌ن 17 ساڵی بوو و پلەی دووەمیان بەدەستهێنا، ساڵی رابردووش کاتێک بۆ یارییەکی جامی فینلەندا بانگهێشتی تیپی یەکەمی یانەکەی کرا، لە یەکەم یاریی بە درێسی تیپی یەکەم گۆڵی کرد.
Image

بابەتی زیاتر

Back to top button