کوردستان
پیشەسازی و رزگاری دوو یاریزانی پێشمەرگەی سلێمانیان گواستەوە ریزەکانیان
یاریگا –
بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکانیان هەر دوو یانەی پیشەسازی و رزگاری یاریزانێکی تری پیشەگەریان گواستەوە.
پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی پلەیەکی کوردستان یانەی پیشەسازی بۆ ئامادەکردنی پێکهاتەیەکی تۆکمە ئیزی کینگسلی نەیجیری یاریزانی دڵی بەرگری وەرزی رابردووی پێشمەرگەی سلێمانی گواستەوە ریزەکانی و ئەمڕۆش یەکەم یەکەی مەشقی لەگەڵ یانەکە کرد، ئیزی پێشووتر بۆ یانەکانی یونایتد و ئایزاولی نەیجیری و پەنجابی هیندی و سوەیقی عومانی یاریی کردووە.
رزگاری کە وەرزی رابردوو بە دووەمی ریزبەندی سەرکەوت بۆ خولی نایابی کوردستان تا ئێستا چەندین یاریزانی ئاستبەرزی گواستۆتەوە ریزەکانی، ئەمڕۆش کارەکانی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ محەمەد حەسەنی بەرگریکاری غانی تەواو کرد و بەم نزیکانە یاریزانەکە پەیوەندی بە تیپەکەوە دەکات کە وەرزی رابردوو بۆ پێشمەرگەی سلێمانی یاریی دەکرد.