ئه‌مریکاگرنگترین

ئەستێرەیەکی بەڕازیلی بووەتە گاڵتەجاری شەقامەکانی بەڕازیل

پێشتر یەکێک بوو لە ئەستێرە دیارەکانی تۆپی پێ

Yariga App

یاریگا –

ڤیدیۆیەکی نوێی ئەدریانۆ ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی بووەتە بابەتی گفتوگۆی هاندەران لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی.

ئادریانۆ بە یاریکردن بۆ یانەکانی وەک ئینتەرمیلان و فلامینگۆ ناسراوە و هەروەها 48 یاری بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل کردووە.

لە ساڵی 2016 لە تەمەنی 34 ساڵیدا وازی لە یاریکردن هێنا، لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا 14 نازناوی گەورەی بەدەستهێناوە، لەنێویاندا چوار نازناوی خولی ئیتاڵیا لەگەڵ ئینتەرمیلان. بەڵام سەرەڕای سەرکەوتنەکانی، هێرشبەرە بەڕازیلییەکە نەیتوانیوە بگاتە ئەو شوێنانەی کە زۆرێک پێشبینیان دەکرد.

دوای ئەوەی لە تەمەنی 18 ساڵیدا یەکەم یاری خۆی بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل کرد، وەک جێنشینی رۆناڵدۆ نازاریۆ سەیر دەکرا، بەڵام دوای مردنی باوکی ژیانی بە تەواوی گۆڕدرا.

ئادریانۆ لە ماوەی یاریی کردنی لە ئیتاڵیا لەگەڵ مەیخواردنەوە و خەمۆکیدا کێشەی هەبووە. لە چاوپێکەوتنێکدا لە ساڵی 2018  ئاشکرای کرد کە ئینتەر راستییەکانی لە میدیاکان شاردوەتەوە و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە پێکانی هەبووە، لە کاتێکدا لە راستیدا بە سەرخۆشی دەچووە مەشق و راهێنانەکان. ناوبراو بە میدیا بەڕازیلیەکەی گوت:

تەنیا من دەزانم چەندە ئازارم چەشتووە. مردنی باوکم بۆشایییەکی گەورەی لە مندا بەجێهێشت، زۆر هەستم بە تەنیایی دەکرد. دوای مردنی هەموو شتێک خراپتر بوو. خۆم گۆشەگیر کرد”.
لە ئیتاڵیا بە تەنیا بووم، دڵتەنگ و خەمۆک بووم، دواتر گیرۆدەی مەی بووم. “وازم لە خواردنەوە کحولیەکان نەهێنا و دواجار ناچار بووم ئینتەرمیلان بەجێبهێڵم”.

ئێستا گرتەیەکی ڤیدیۆیی 30 چرکەیی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوکراوەتەوە و دەنگۆی زۆری لێکەوتووەتەوە. دوای بینینی ئەم گرتە ڤیدیۆییە، کە تێیدا بە سەرخۆشی دەردەکەوێت، هەندێک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە جارێکی دیکە ئالوودەی مەی بووەتەوە. لە کاپشنی ئەو پۆستەدا کە زۆرترین بینەری هەبووە، نووسراوە: بۆچی زۆرێک لە یاریزانانی تۆپی پێی بەڕازیلی دوای وازهێنانیان رووبەڕووی ئەم کێشانە دەبنەوە؟

لە وەرزی 2006-2007 ژمارەی پێوانەیی ئادریانۆ لە تۆمارکردنی گۆڵ بۆ ئینتەرمیلان زۆر کەم بووەوە. پاشان بە خواستن درایە ساوپاولۆ و زۆربەی ماوەی یارییەکانی لە زێدی خۆی بەسەر برد.

بابەتی زیاتر

Back to top button