ئهڵمانیا
“ناوبژیوان درێسی بایەرن میونشنی لەبەردابوو!”
یاریزانێکی یانەی ماینز، ناوبژیوانی یاری نێوان یانەکەی و بایەرن میونشن بە لایەنگری یانە باڤارییەکە تۆمەتباردەکات.
دۆمینیک کۆر بەرگریکاری ماینز پاش شکستەکەیان، رەخنەی راستەوخۆی لە ناوبژیوان گرت و بۆ سکای سپۆرت وتی
ناوبژیوان ئەمڕۆ درێسی بایەرنی پۆشی بوو. دەبێت ئەمە بێ پێچ و پەنا بوترێت. سەرجەم بڕیارە وورد و گەورەکان لە بەرژەوەندی بایەرن بوو. گۆڵی دووەم بە ئاشکرا ئۆفساید بوو.”.
لە یارییەکانی جامی ئەڵمانیا، بایەرن هەر لە نیوەی یەکەم چوار گۆڵی تۆمارکرد و 4-0 براوە بوون، لەو یارییەی جەمال موسیالا هاتریکی تۆمارکرد و یانەکەی گەیاندە قۆناغی داهاتوو.
چاوەڕواندەکرێت دۆمینیک رووبەرووی سزای راگیران ببێتەوە پاش ئەو لێدوانە.