ئینگلتەراگرنگترین

کڵۆپ هێرشێکی توند دەکاتە سەر رامۆس

''نابێ یاریزانی وەکو رامۆس لە تیمی مندا یاریی بکات''

Yariga App

یاریگا –

یورگن کڵۆپ، راهێنەری پێشووی لیڤەرپوول هێرشێکی توندی کردە سەر سێرجیۆ رامۆس، ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید.

لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2018، سێرجیۆ رامۆس بە توندی خۆی بە محەمەد سەڵاحدا کێشا و ئەستێرە میسڕییەکە بەهۆی ئازارەوە نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات و لیڤەرپوول 3-1 یارییەکەی دۆڕاند.

کڵۆپ بەشداری لە پۆدکاستی تۆنی کروس، ئەستێرەی پێشووی ریال مەدریددا کرد و بەتوندی رەخنەی لە رامۆس گرت

ئایا تۆ بە جیدی پیاوێکی باشی؟ بەڕاستی ئەوەی رامۆس لە بەرامبەر سەڵاح کردی، وەحشیگەری بوو. هەموومان دەزانین رامۆس بە پێکانی سەڵاح دڵخۆشبوو، هەرگیز نەمتوانی لەو عەقڵییەتە تێبگەم.

هەرگیز نامەوێت یاریزانی وەکو ئەو لە تیمی مندا یاریی بکەن، ئەگەر شتێکی لەمشێوەیەش بکەن، دەبێ یانەکە جێبهێڵن.

کڵۆپ لە ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی ساڵی 2015 پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد و توانی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ بۆ یانەکە بەدەستبهێنێت. هەروەها جامی جیهانی یانەکان، جامی یەکێتیی ئینگلتەرا، جامی کاراباو، جامی سوپەری ئەوروپای لەگەڵ رێدز بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button