ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد گفتوگۆی لەگەڵ راهێنەری نوێ دەستپێکرد

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد نایانەوێ کات بەفیڕۆ بدەن لە هێنانی راهێنەری نوێ بۆ یانەکەیان دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەفەرمی ئێریک تێن هاخیان گواستەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاتڵێتیکی ئینگلیزی، مان یو پەیوەندیان بە روبێن ئامۆریم کردووە بۆ پێدانی پۆستەکە.

سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە کە گفتوگۆکان تا ئەو ئاستە رۆشتووە لەم چەند کاتژمێرەی رابردوودا بەرپرسانی یانە ئینگلیزیەکە لەگەڵ نوێنەرەکانی ئامۆریم باسی مەرجەکانی گرێبەستیان لەگەڵ کردوون و گفتوگۆیەکان بەردەوامییان هەیە.

راهێنەرە پۆرتوگالیەکە کە ماوەی چوار ساڵە سەرپەرشتی سپۆرتینگی وڵاتەکەی دەکات، توانیویەتی بەهۆی ئەنجام و دەستەکەوتەکانیوە ببێتە مایەی گرنگیپێدانی یانە گەورەکانی کیشوەرەکە. ناوبراو لەو ماوەیەدا 5 نازناوی بۆ سپۆرتینگ بردووەتەوە، لەنێویاندا 2 نازناوی خولی پۆرتوگالی. ئەم وەرزەش لە 9 یاریی خولەکەدا سەرجەمیانی بردووەتەوە و بێ رکابەر پێشەنگن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button