ئیسپانیاگرنگترین

میدیاکارانی مەدرید: پێویستە لێپێچینەوە لەگەڵ ئێمباپێدا بکرێت

رۆنسێرۆ: ئەنچیلۆتی چی بکات ئێمباپێ دەرفەتێک بفەوتێنێت کە کوڕەکەم دەتوانێت بیکاتە گۆڵ

Yariga App

یاریگا –

میدیاکارانی مەدرید رەخنە لە ئاستی ئێمباپێ لە یاریی کلاسیکۆ دەگرن و دەڵێن ‘پێویستە لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت’.

خاڤیێر ئامارۆ رۆژنامەنووسی ئیسپانی دوای یاریی کلاسیکۆ نووسیویەتی :’ئەو کەسەی پێویستە لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت کیلیان ئێمباپێیە، نەوەک کارلۆ ئەنچیلۆتی’. رائول ڤارێلا رۆژنامەنووسێکی دیکەی ئیسپانییە لەبارەی یاریی کلاسیکۆ دەڵێت :’ئەوەی بەرپرسیارەتی دۆڕانەکەی کلاسیکۆ لەئەستۆ دەگرێت ئەنچیلۆتی نییە، بەڵکو ئێمباپێیە، کاتێک ئێمباپێ چوار دەرفەتی گۆڵکردن بەرامبەر گۆڵ دەفەوتێنێت، ئەوە مانای وایە ئەنچیلۆتی بە ئەرکی خۆی هەڵساوە بۆ ئەوەی یاریزانەکان بگەیەنێتە گۆڵی بەرامبەر’.

تۆماس رۆنسێرۆ، رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی کە سەرنووسەری رۆژنامەی ئاسە، لەبارەی ئاستی ئێمباپێ لە یاریی کلاسیکۆ دەڵێت :’من زۆر لە ئێمباپێ تووڕەم، دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان لەم جۆرە یارییانە جیاوازی دروست بکات، تۆ لە مەدریدی نەوەک لە پاریس’.

رۆنسێرۆ دەشڵێت :’ئەنچیلۆتی بەرپرسیارەتی دۆڕانەکە لە ئەستۆ دەگرێت، بەڵام ئەو چی بکات لەکاتێکدا ئەستێرەی یەکەمی تیپەکەی دەرفەتی گۆڵکردن بفەوتیةیێت، لەکاتێکدا کوڕەکەم دەتوانێت ئەو دەرفەتانە بکاتە گۆڵ’.

ئێمباپێ لە یاریی کلاسیکۆ 27 جار پێی بە تۆپ کەوت و دوو دەرفەتی گۆڵکردنی فەوتاند و 8 ئۆفسایدی لەسەر هەژمارکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button