عێراقکوردستانگرنگترین

ئەمڕۆ یاریگای نێودەوڵەتی نەورۆز دەکرێتەوە و میوانداریی یەکەم یاریی دەکات

میوانداریی یاریی نەورۆز و نەجەف دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ بەفەرمی یاریگای نێودەوڵەتی نەورۆز دەکرێتەوە و یەکەم یاریی لەم یاریگا نوێیە دەکرێت.

ئەمڕۆ لە گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، نەورۆز لە یاریگا نوێیەکەی میوانداریی نەجەف دەکات، کە چەند رۆژێکە یانەی نەورۆز بە چڕی کاری تیادا دەکەن بۆ ئەوەی یاریگاکە بۆ میوانداریکردنی یارییەکە ئامادە بکەن.

یاریگای نێودەوڵەتی نەورۆز ساڵی 2020 بەردی بناخەی دانرا و لەوەتەی ساڵی 2021 کاری تیادا دەکرێت، یاریگاکە شوێنی 15 هەزار هاندەر دەگرێت و 20 ملیۆن دۆلاری تێچووە، دەبێتە گەورەترین یاریگای شاری سلێمانی و موڵکی یانەی نەورۆز دەبێت.

یاریگای نێودەوڵەتی نەورۆز لەسەر شێواز و دیزاینی یاریگاکانی ئەوروپا دروستکراوە و چیمەنی یاریگاکە چوار وەرزە سەوزە، یانەی نەورۆز بڕیاریداوە لە یارییەکەی ئەمڕۆ بەرامبەر نەجەف چوونە ژوورەوەی هاندەران بێبەرامبەر بێت.

یانەی نەورۆز ساڵی 1994 دامەزراوە کە تاوەکو ساڵی 2008 دوو یانەی جیاواز بەناوی کەمال سەلیم و ئەزمەڕ بوون و لەوکاتەوە ناوی یانەکە کرایە نەورۆز، لەوەتەی ساڵی 2021 لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی دەکات و سێ وەرزە بەشداریی خولەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button