ئیسپانیاگرنگترین

رافینیا باس لە بێزاری خۆی لە بارسێلۆنا دەکات

چەندین جار بڕیاری جێهێشتنی بارسام داوە

Yariga App

یاریگا –

رافینیا، ئەستێرەی بارسێلۆنا جەختیکردووەتەوە، لەوەتەی پەیوەندی بە بارساوە کردووە، چەندینجار بیری لە جێهێشتنی یانەکە کردووەتەوە.

یاریزانی 27 ساڵان، یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی پێکهاتەی هانزی فلیک و هاتریکی لە یاریی رابردووی بارسا بەرامبەر بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگ کرد.

یاریزانی نێودەوڵەتی بەڕازیلی کە لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ بارسا بووە پاڵەوانی لالیگا بەر لە یاریی کلاسیکۆ نیگەرانی خۆی لە هاندەرانی بارسا دەربڕی، دوای ئەوەی لە هاوینی رابردوودا، درێسییان بە ژمارەی ئەو دەپۆشی و ناوی نیکۆ ویڵیامسییان لەسەر نووسیبوو.

رافینیا دانی بەوەنا، لە دوای یەکەم وەرزی لە بارسا، چەند جارێک بیری لە جێهێشتنی یانەکە کردەوە. رافینیا بە تۆڕی ESPNی راگەیاند

گومانێکی زۆرم لەخۆم دەکرد، نەریتێکی زۆر ناخۆشم هەیە، بەردەوام رەخنە لەخۆم دەگرم و ئەو فشارەی لەسەر دروستبوو، وایکرد بیر لە جێهێشتنی یانەکە بکەمەوە.

چەندین ئاماژەی جیاواز بۆ فرۆشتنم لە یانەکەدا دەرکەوتبوون، بەشێک لە هاندەران دەیانوسیت یانەکە جێبهێڵم، ئەمەش هزری جیاوازی لەلام دروستکرد و حەزم کردم بچمە شوێنێک، فشارم لەسەر کەمببێتەوە.

رافینیا ئاستێکی باش لەم وەرزەدا لەگەڵ کەتیبەکەی هانزی فلیک پێشکەش دەکات، هاتریکی لە میونشن کرد، پێشتر دوو گۆڵی لە ریال ڤۆیادۆلید کرد و دوو گۆڵیشی لە ڤیاڕیال کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button