فه‌ره‌نساگرنگترین

تەواو؛ ئێمباپێ کەیسەکەی لە پاریس بردەوە

یانەکە دەبێت قەزری کیلیان بداتەوە

Yariga App

یاریگا –

کێشمەکێشمە یاساییەکەی نێوان کیلیان ئێمباپێ و پاریس سانجێرمان یەکلابووەوە و یانەکە دەبێت قەرزەکانی ئەو یاریزانە بدات.

دوای رۆشتنی لە پی ئێس جی و پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە، کیلیان پێداگری کرد لە وەرگرتنی مووچەکانی مانگی چوار، پێنج و شەش کە نڕەکەی 55 ملیۆن یۆرۆیە. بەڵام یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا رەتیکردەوە. دواجار کیلیان پەنای بردە بەر کۆمەڵەی یاریزانە پیشەگەرەکانی فەڕەنسا ناسراو بە LFP.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە سەرچاوە جیاوازەکان بڵاویانکردووەتەوە، پی ئێس جی ناچارکراوە بێتە ژێرباری داواکەی ئەستێرە فەڕەنسیەکە و ئەو بڕە ]پارەیە بدات کە ئەستۆیەتی.

پێشتر یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا رەتیدەکردەوە ئەو پارەیە بدات و پاساوی جیاوازی دەهێنایەوە.

بۆ وردەکاریی و درێژەی پەڵپی کیلیان ئێمباپێ بۆ وەرگرتنی مووچەکانی، لەم هەواڵەی خوارەوەدا بخوێنەوە:

پاریس سانجێرمان: پارەی ئێمباپێ نادەم

شەوی رابردوو رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئاشکرایکرد کە یەکێکی یاریزانە پیشەگەرەکانی فەڕەنسا لە بەرژەوەندی ئێمباپێ بڕیاردەدات. هەرواش بوو. ئەوە سەرەرای چەندین هەوڵ بۆ نێوەندگیری لەنێوان هەردوو لایەنی داواکار و داوالێکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button