ئیتاڵیا

بۆنوچی یەکەم کاری راهێنەرایەتی وەرگرت

Yariga App

لیاندرۆ بۆنوچی بەرگریکاری مێژوویی یوڤێنتۆس و ئیتاڵیا بووە یاریدەدەری را‌هێنەر لە هەڵبژاردەی لاوانی ئیتاڵیای خوار 20 ساڵ.

یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا رایگەیاند بۆنوچی دەبێتە یاریدەدەری بێرناردۆ کۆرادی راهێنەری لاوانی ئیتاڵیا و سەرقاڵی خۆئامادەکردنن بۆ جامی جیهانی لاوانی ساڵی ئاییندە لە چیلی.

بۆنوچی لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا کۆتا یاری خۆی ئەنجامدا و وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند لە تەمەنی 37 ساڵیدا. هەرزوو ئاشکرایکرد دەیەوێت ببێتە راهێنەر و لەم دواییەشدا مۆڵەتی راهێنانی ئەورووپی جۆری “بی” پێدرا.

بۆنوچی بە 121 یاری خاوەن چوارەم زۆرترین یارییە بە درێسی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و بەشێک بوو لە پێکهاتەکەی مانچینی لە ساڵی 2021 کاتێک جامی نەتەوەکانی ئەورووپای بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button