ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

24 کاتژمێر بەر لەیارییەکە؛ فۆنێسکا پێکهاتەی سەرەکی ئاشکرا دەکات

لیاو و هێرناندێز گەڕانەوە پێکهاتەی سەرەکی

Yariga App

یاریگا –

دوای بەشداری نەکردنیان لە یاریی رابردووی میلان لە سێریا ئەی، هەریەکە لە رافایێل لیاو و تیۆ هێرناندێز دەگەڕێنەوە پێکهاتەی سەرەکی.

پاولۆ فۆنسێکا، راهێنەری میلان بەر لە یاری ئەمشەوییان بەرامبەر کڵەب برووج لە چامپیۆنزلیگ روونیکردووەتەوە، لیاو و هێرناندێز ئامادەن و لە پێکهاتەی سەرەکیدا دەبن.

هێرناندێز بەهۆی بوونی کارتی سوور بەشداری لە یارییەکەی بەرامبەر یودینێزی نەکرد و لیاویش لەسەر کورسی یەدەک بوو. فۆنسێکا دەڵێت

لیاو و هێرناندێز لە پێکهاتەی سەرەکی یارییەکەی برووجدا دەبن. پێشبینی ئاستێکی بەرز لە هەردووکیان دەکەم و دەزانم هەردوو یاریزانەکە، باشترین ئاست بۆ سەرکەوتنی یانەکەیان پێشکەش دەکەن.

هەرچەندە ساموێڵ چوکویزی تاکە گۆڵی یاریی رابردووی میلانی کرد، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە پێکهاتەی سەرەکیدا نەبێت، فۆنێسکا لەبارەی پێکهاتەی سەرەکی تیمەکەی بۆ یارییەکە روونیکردەوە

با شتێکتان پێ بڵێم، ئەمە پێکهاتەی سەرەکی میلانە بۆ یاریی داهاتوو؛ مایک ماینان، ئێمێرسن رۆیاڵ، ماتیۆ گابیا، فیکایۆ تۆمۆری، هێرناندێز، یوسف فۆفانا، روبن لۆفتوس چیک، تیجانی رێندەرس، لیاو، کریستیان پولیسیچ و ئالڤارۆ مۆڕاتا.

میلان دەستپێکێکی خراپی لە چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزەدا هەیە، دوو یاریی کردووە و هەردووکی بە لیڤەرپوول و بایەر لیڤەرکوزن دۆڕاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button