ئینگلتەراسعوودیەگرنگترین

واڵكه‌ر له‌ یانه‌یه‌كی سعودی گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێت

Yariga App

یاریگا –

کایل واکەری ئینگلیزی، یاریزانی یانه‌ی مانچێستەر سیتی بووته‌ ئامانجی یانه‌یه‌كی سعودی و ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات.

رۆژنامەی ​​سەنی بەریتانی بڵاویكردووته‌وه‌، یانه‌ی ئه‌هلی سعودی هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەكه‌ی مانچێستەر سیتی دەدات، لە مانگی ئابی رابردوو بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌ستی  لەگەڵ ئیڤان تۆنی هێرشبەری یانه‌ی برینفۆرد واژۆکرد.

هەروەها ئه‌هلی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئیدوارد مێندی گۆڵپارێزی پێشووی یانەی چێڵسی كرد، جگە لە ڕۆبێرتۆ فیرمینۆی ئەستێرەی پێشووی یانەی لیڤەرپوول كه‌ هاوینی رابردوو په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌ كرد.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌م وه‌رزه‌ گواردیۆلا كه‌متر پشت به‌ واڵكه‌ر ده‌به‌ستێت و پێویستی یانه‌كه‌ و پێشكه‌شكردنی گرێبه‌ستێكی خه‌یایل له‌لایه‌ن یانه‌ سعودیه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی واڵکەری 34 ساڵ بکات بچێته‌ یانه‌ سعودیه‌كه‌.

واڵکەر لە هاوینی 2017 لە یانەی تۆتنهامەوە پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر سیتی کرد و بە یاریزانێکی گرنگی پێكهاته‌ی پیپ گواردیۆلا داده‌نرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button