ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاری بارسێلۆنا V سێڤییا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ دوای دوو هەفتە دابڕان بەهۆی یاری هەڵبژاردەكانەوە دووبارە بارسێلۆنا دەگەڕێتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری سێڤییا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دەیەمی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنای هانزی فلیك بە شێوازێكی نایاب وەرزی نوێیان دەستپێكردووە، بە جۆرێك لە نۆ یاری یەكەمی یاریگا لە هەشت یاری براوە بوون و لە یارییەكیش بەرامبەر ئۆساسونا تووشی دۆڕانێكی گەورە بوون و بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەكەیان دۆڕاند.

بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێن.

سێڤییاش لە دوای نۆ یاری لە سێ یاری یەكسان بوون و لە سێ یاریش دۆڕاون و لە هەمان ژمارەی یاریش یەكسان بوون.

بە كۆكردنەوەی دوازدە خاڵ لە ریزبەندی دوازدەیەمی لالیگا دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بارسا بە بێ تێر شتیگن، فێران تۆرێس، مارك بێرناڵ، ئەندریاس كریستێنسن و ئاراوخۆ رووبەرووی سێڤییا دەبێتەوە.

هەروەها تواناكانی هەریەك لە گاڤی، دانی ئۆلمۆ و فێرمین لۆپێزی بۆ گەڕاوەتەوە.

سێڤییا بە بێ هەریەك لە یاریزانان كواسی و سائول بەرامبەر بارسا یاری دەكات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا

پێنا

كۆندێ، كۆبارسی، مارتینێز، بالدێ

كاسادۆ، پێدری، گارسیا

رافینیا، لیڤاندۆڤسكی ، یامال

پێکهاتەی پێشبینیکراوی سێڤییا

نیلاند

پیدڕۆسا، ماركاو، بادی، كارمۆنا

گودێلی، ئاگوۆمێ ، پیكوێ

ئیجویك، لوكیباكیۆ، رۆمێرۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button