ئه‌ڵمانیاگرنگترین

رایەکی جیاواز، رومینیگە هۆکاری زیادبوونی ژمارەی یارییەکان دەخاتە ئەستۆی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

بابەتی زیادبوونی ژمارەی یارییەکان ئێستا جێ مشتومڕی شەقامی وەرزشیە و لێرە و لەوێ سەرنجی جیاواز لەو بارەیەوە دەخرێتەڕوو. لە هەمووانیش زیاتر یاریزانەکان، بەتایبەت یاریزانەکانی خولەکانی ئینگلتەرا، رەخنەیان لە چڕوپڕی خشتەی یاریەکان هەیە و کار گەشتووەتە ئەوەی هەڕەشەی بایکۆت بکەن.

کارل هاینز رومینیگەی بەڕێوبەری جێبەجێکاری بایرن میونشن رایەکی جیاوازی لەسەر بابەتەکە هەیە و ئەو خودی یاریزانەکان بە هۆکار دەزانێت

لە نوێترین دیمانەیدا رومینیگە دەڵێ

شتێکی زۆر مایەی سەرنجە کە یاریزانەکانی بەشدار لە خولەکانی ئینگلتەرا سکاڵایانە لە دژی چڕی خشتەی یارییەکان لە کاتێکدا خولەکەیان 20 یانەییە. من لەم مشتومڕە تێدەگەم، بەڵام ئەوە یاریزانەکان و بریکارەکانیان بوو خودی خۆیانیان خستە نێو داوەکەوە بە بەردەوامیی داواکردنی زیادکردنی مووچەکانیان. ئەوەش یانەکانیانی ناچارکرد داهاتی زیاتر و زیاتریان دەستبکەوێ. ئەی ئەم داهاتە لەکوێوە بێت؟ لە زیادکردنی ژمارەی یارییەکانەوە.

ناوبراو هاوکات چارەسەرییشی خستووەتەڕوو بۆ بابەتەکە و وتی

بۆیە ئێستا من دەڵێم؛ دەی با هەموو لایەنەکان پێکەوە دانیشین و گفتوگۆی میکانیزمی پێویست بکەین بۆ گەڕانەوە بۆ کاتە جیددی و ئەقڵانییەکان، بەتایبەت لەڕووی ماددیەوە.

ئەم قسانەی کارڵ لەکاتێکدایە هەر دوێنێ بوو جێرارد پیکێی ئەفسانەی بەرگریکاریی ئیسپانیا و بارسێلۆنا لە بۆچوونێکی کەسییدا پێشنیازێکی تایبەتیکرد بۆ رزگاربوون لە دۆخەکە.

درێژەی لەم بابەتەی خوارەوە بخوێنەوە:

پێشنیازی جێرارد پیکێ بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی یارییەکان

بابەتی زیاتر

Back to top button