ئه‌وروپاگرنگترین

ریاڵ مەردید لە هەر جارێ گەشبینترن خەونەکەیان ببێت بە راستی

Yariga App

یاریگا –

ریاڵ مەدرید دەستبەرداری خەونەکەیان نەبوونە و ئێستا لە هەر جارێکی پێشوو گەشبینترن سوپەرلیگ سەربگرێت.

پرۆژەی سوپەرلیگ بۆ یەکەمین جار لە مانگی ئەپرێلی ساڵی 2021 بە دەستپێشخەری فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید گەڵاڵە بوو. ئەوکات چەندین یانەی دیکەی گەورەی ئەوروپا هاتنە نێو پرۆژەکەوە بەڵام وردە وردە لێی کشانەوە و ئێستا تەنها ریاڵ و بارسێلۆنای تێیدا ماونەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی رێلیڤۆی ئیسپانی، ئێستا یانە شاهانەکە لە هەر جارێ زیاتر گەشبینترن پرۆژەکە، کە هاوکات وەک خەون دەیبینن، رووبدات.

سەرچاوەکە هۆکاری ئەو گەشبینیە زۆرەی مەدریدیەکانی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە یاریزانە پرۆفیشناڵەکانی تۆپی پێی ئەوروپا بەتایبەت خولە زۆر بەهێزەکان، نارەزایەتی زۆر لە یوێفا و فیفا دەگرن بەهۆی چڕی خشتەی یارییەکان و زۆری ژمارەی یارییەکان لە ماوەی یەک ساڵدا.

پرۆژەکە پاڵپشتی یاسایی هەیە و کۆتاییەکانی مانگی ئایار/مایۆی ئەم ساڵ بوو کە کەیسێکی یاسایی لە هەردوو رێکخراوە گەورەکەی تۆپی پێ بردەوە.

درێژەی لەم راپۆرتەدا بخوێنەوە:

سوپەرلیگ کەیسێکی دیکەی دادگای لە فیفا و یوێفا بردەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button