ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

هاندەرانی بارسێلۆنا بەهۆی پێکانەکەی لیڤاندۆڤسکی دەستیان لەسەر دڵیانە

Yariga App

یاریگا –

پێکانی لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی هاندەرانی بارسێلۆنای نیگەران کردووە، بەشداریکردنی هێرشبەرە پۆڵەندییەکە لە یاریی داهاتووی بلاوگرانا بەرامبەر سێڤییا مسۆگەر نییە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، دۆخی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆڵەندا لەناو هاندەرانی بارسێلۆنا و دەستەی راهێنەرانی یانەکە نیگەرانی دروستکردووە، لە یاریی رابردووی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر کڕواتیا بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی لە سەرەتاوە بەشداریی بکات.

لیڤا لە نیوەی دووەمی یاریی پۆڵەندا و کڕواتیا بەشداریی کرد و خەریکبوو تووشی پێکانێکی سەخت بێت، بە توندی بەر دۆمینیک لیڤاکۆڤیچ گۆڵپارێزی کڕواتیا کەوت، هێشتا ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکان بڵاو نەبووەتەوە و نازانرێت لیڤا لە یاریکردن دادەبڕێت یان نا.

دوای یارییەکەیان راهێنەری پۆڵەندا دانی بەوەدانا لیڤا پێکانی هەیە، بۆیە لە دوایین یاریی هەڵبژاردەکە یەدەک بوو، لەدوای یارییەکەش گرتەیەکی ڤیدیۆیی هێرشبەرە پۆڵەندییەکە بڵاوبووتەوە، دەشەلێت و ناتوانێت بە باشی بڕوات.

بارسێلۆنا سێ یاریی بەهێز و یەکلاکەرەوە چاوەڕێی دەکەن، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە لالیگا میوانداریی سێڤییا دەکات، ئینجا دواتر لە چامپیۆنزلیگ میوانداریی بایرن میونشن دەکات و دوای 10 رۆژی دیکەش لە لالیگا لە یاریی کلاسیکۆ دەبێتە میوانی ریال مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button