ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەیەکی پێشوو؛ پێویستە پاڵمەر پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات

"بەدەستنەهێنانی نازناو سەختە"

Yariga App

یاریگا –

ویلیام گالاسی فەڕەنسی ئامۆژگاری کۆڵ پاڵمەر دەکات پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات.

بەرگریکارەکەی پێشووی ئارسیناڵ و چێڵسی لەوبڕوایەدایە ئەم وەرزەی پاڵمەر لەگەڵ چێڵسی هاوشێوەی وەرزی رابردوو دەبێت و دەستکەوتێکی گەورەی نابێت، لەو بڕوایەدایە بۆ چنینەوەی نازناو، کۆڵ پێویستە پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات.

ئەگەر ئەم وەرزەش چێڵسی نازناو بەدەست نەهێنێت، رەنگە کۆڵ پاڵمەر بیر لە جێهێشتنی یانەکە بکاتەوە، بەڕای من بارسێلۆنا بژاردەیەکی گونجاو دەبێت بۆی. سەرەڕای ئەوەی یاریزانی لاوی وەک لامین یامالیان هەیە و رەنگە گرێبەست لەگەڵ نیکۆ ویلیامیزش واژۆ بکەن.

بۆ پاڵمەر سەختە ببینێت هاوڕێکانی نازناو بەدەستدەهێنن، ئەویش سەرەڕای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز بەبێ نازناو کۆتایی بە وەرزەکە بهێنێت، بۆیە سەرسام نابم ئەگەر چێڵسی نازناو بەدەست نەهێنێت و پاڵمەر دوای رۆیشتن لە یانەکە بکات.

ئەستێرە ئینگلیزییەکە تاوەکو هاوینی 2033 گرێبەستی لەگەڵ چێڵسی هەیە، بەهای ئێستای یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 90 ملیۆن یۆرۆیە.

یاریزانە تەمەن 22 ساڵانییەکە لە هاوینی 2023 بەبڕی 47 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد. لەگەڵ بلوز ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات. لە 54 یاریی 31 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و 20 گۆڵیشی دروستکردووە.

ویلیام گالاسی فەڕەنسی

بابەتی زیاتر

Back to top button