گرنگتریننەیشنزلیگ

ئارنۆڵد گرەوێک لە جاك گرێلیش دەباتەوە

Yariga App

یاریگا –

ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵد ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی گرەوێک لە جاك گرێلیشی هاونیشتیمانی و ئەستێرەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەباتەوە.

شەوی رابردوو فینلاند لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئینگلتەرای كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی گەڕی چوارەمی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا.


گۆڵەكانی سێ شێرەكان لەلایەن جاك گرێلیش لە خولەكی 18 و ئالێكساندەر ئارنۆڵد لە خولەكی 74 و دێكلان رایس لە خولەكی 84 تۆمار كران.

لە دوای یارییەكە جاک گرێلیش گوتی:

پێش لێدانە راستەوخۆیەكە بە ئارنۆڵدم گوت ‘ 500 پاوەندت پێ دەدەم ئەگەر ئەو گۆڵە بكەیت، ئەویش تۆپەكەی خستە گۆشەی سەرەوە ‘.

ئارنۆڵد چوارەم گۆڵی خۆی لە كاروانی وەرزشیدا بە درێسی هەڵبژاردەی ئینگلتەراوە كردووە لەوەتەی ساڵی 2018یەكەم یاری بۆ هەڵبژاردەكەی كرد.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی كۆمەڵەكەی دایە و بە جیاوازی سێ خاڵ لە دوای یۆنانی پێشەنگەوەیە.

جاك گرێلیش و ئالێكساندەر ئارنۆڵد

بابەتی زیاتر

Back to top button