بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هالاند بۆمبی گواستنەوەکانی هاوین دەبێ

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتێکی میدیایی شڵەژانێکی خستووەتە نێو مانچێستەر سیتیەوە لەبارەی بڕیارێکی ئێرلینگ هالاند بۆ تاقیکردنەوەی وێستگەیەکی دیکە لە دەرەوەی ریزەکانی سیتی.

پێگەی El Nacionalی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە کە ئەم هاوینە هالاند “بۆمبی گواستنەوەکان” دەبێ و خۆی هەنگاوێکی گەورەیتر دەنێت بۆ درێژەدان بە کاروانەکەی.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، لە سیتی نادڵنیاییەکی زۆر هەیە لەمەڕ کەیسی 115 تۆمەتەکەی تایبەت بە دارایی خاوێن کە لە باری ساخبوونەوەیاندا، سزایەکی قورس چاوەڕوانی یانەکە دەکات بەجۆرێک خۆی لە داشکاندنی خاڵی زۆر و دابەزنینان دەبینێتەوە بۆ چامپیۆنشیپ. بەو هۆیەوە لە ئێستاوە دەنگۆ هەیە پێپ گواردیۆلا و چەند یاریزانێکی گرنگ لە یانەکە بڕۆن ئەگەر هاتو سزاکە تا ئەو ئاستە رۆشت. هەر بۆیە، بەگوێرەی ئێل ناسیۆنال، ئەستێرە نەرویجیەکە ئامانجی خۆی دیاریکردووە و دەزانێ ئەم هاوینەی دێت چی دەکات. هاوکات پاریس سان جێرمان ئۆفەرێکی خەیاڵیان پێشکەشکردووە بەڵام رەتیکردووەتەوە پەیوەندی بەو یانە فەڕەنسیەوە بکات. ئەوە و هەروەها یانەی بارسێلۆنا و ریاڵ مەدریدیش هەمان خواستیان هەیە.

لە دوو وەرزی خۆیدا لەگەڵ سیتیزنس، یاریزانە 24 ساڵانەکە توانیویەتی دوو جار پرێمەرلیگ و جارێکیش چامپیۆنزلیگ بباتەوە. ئەم وەرزەش 7 یاری پرێمەرلیگ 10 گۆڵ و لە 2 یاری چامپیۆنزلیگیش خاوەنی گۆڵێکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button