ئیسپانیاگرنگترین

فلۆرێنتینۆ پێرێز ئۆفەرێک پێشکەشی تۆنی کرووس دەکات

Yariga App

یاریگا –

فلۆرێنتینۆ پێرێز ئۆفەرێکی پێشکەشی تۆنی کرووس کردووە و دەیەوێت بیگەڕێنێتەوە ریال مەدرید.

ماڵپەڕی دێڤینسا سێنتڕاڵی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئۆفەرێکی پێشکەشی تۆنی کرووس ناوەڕاستکاری پێشووی ریال مەدرید کردووە بۆ ئەوەی وەکو راهێنەر بگەڕێتەوە یانەکە، کە ئەم هاوینە بەیەکجاریی وازی لە یاریکردن هێنا.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ماڵپەڕە مەدریدییەکە، پێرێز داوای لە کرووس کردووە سەرپەرشتی ئەکادیمیاکانی یانەکە بکات یان وەکو دەستەی راهێنەران لەژێر سەرپەرشتی کارلۆ ئەنچیلۆتی کار بکات، کە پێشتر میدیاکانی ئیسپانیا رایانگەیاندبوو کرووس ناوی خۆی بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی راهێنەرایەتی تۆمار کردووە.

کرووس کە لە تەمەنی 34 ساڵی وازی لە یاریکردن هێناوە، لەوانەیە داوایەکەی پێرێز رەتبکاتەوە و بەمزووانە دەست بە کاری راهێنەرایەتی نەکات، تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆ پێشتر ئاشکرایکردبوو کرووس ناوی خۆی بۆ خوێندنی کۆرسی راهێنەرایەتی لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا تۆمار کردووە، بەڵام نایەوێت جارێک دەست بە راهێنەرایەتی بکات، بەڵکو دەیەوێت خۆی ئامادە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button