یاریگا –
ئێمباپێ پلانێکی تایبەتی بۆ ساڵی 2025 داناوە و داوای کردووە جگە لە یارییە گرنگەکان بانگهێشتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا نەکرێت بۆ ئەوەی لە پێکان بەدوور بێت.
سانتی ئۆنا رۆژنامەنووسی فەڕەنسی لە ماڵپەڕی فوت مێرکاتۆ ئاشکرایکردووە، کیلیان ئێمباپێ داوای لە هەڵبژاردەکەی کردووە جگە لە یارییە گرنگەکان بانگهێشتی یارییەکانی هەڵبژاردەکە نەکرێت، بۆ ئەوەی لە پێکان بەدوور بێت و هیچ مەترسییەکی لەسەر نەبێت.
🚨EXCL : 🔵⚪🔴 #FFF |
❗ Kylian Mbappé avait déjà prévenu lors du dernier rassemblement qu’il ne souhaitait pas prendre part à cette trêve internationale avec les Bleus
🗣️L’attaquant en parlait ouvertement et les Bleus étaient au courant.
🏆Mbappé a fait du BO 2025 sa… pic.twitter.com/d8ZcD81jdG
— Santi Aouna (@Santi_J_FM) October 12, 2024
رۆژنامەنووسە فەڕەنسییەکە رایگەیاندووە، ئێمباپێ پێداگیری دەکات لە ریال مەدرید دەستپێکێکی نایاب تۆمار بکات و خەڵاتی باڵۆن دۆری 2025 بەدەست بهێنێت، بەدەستهێنانی باڵۆن دۆری ساڵی داهاتوو لەپێشینەی ئامانجەکانی هێرشبەرە فەڕەنسییەکەی ریال مەدرید دایە.
سانتی ئۆنا ئاشکراشیکردووە، ئێمباپێ لە دوایین دیداری لەگەڵ دیدیێ دیشان راهێنەری فەڕەنسا ئاگاداری کردوونەتەوە لە یارییەکانی ئەمجارەی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بانگهێشت نەکرێت، کە هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بەشداریی دوایین یارییەکانی ریال مەدریدی کرد، کەچی بە بیانووی پێکانەوە لەلایەن راهێنەرەکەی فەڕەنساوە بانگهێشتی یارییەکانی ئەم مانگەی لێس بلووز نەکراوە.