ئیسپانیا

هاوکێشەکە گۆڕا، کامپ نۆ میوانداری جامی جیهانی 2030 دەکات

سانتیاگۆ بێرنابیۆ مۆڵەتی فیفا وەرناگرێت!

Yariga App

یاریگا –

هەرچەندە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە بەربژێری سەرەکی میوانداری یاریی کۆتایی جامی جیهانی 2030 دادەنرێت، بەڵام بارسێلۆنا پێی وایە ئەمە روونادات.

هەرچەندە سانتیاگۆ بێرنابیۆ وەک یاریگایەک کە چانسی زیاتری هەیە یارییەکەی لی بەڕێوە بچێت، بەڵام ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەوانی بارسیلۆنا بانگەشەیەکی سەرنجڕاکێشی کردووە و گووتویەتی، یاریگا نۆژەنکراوەکەی ریال مەدرید مەرجەکانی فیفای تێدا جێبەجێ نەکراوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی کەتەلۆنیا، راوێژکاری وەرزشی ئەنجوومەنی شارەوانی شاری بارسێلۆنا، دەیڤید ئێسکودە رایگەیاند، سانتیاگۆ بێرنابیۆ ناتوانێت میوانداری یاری کۆتایی جامی جیهانی 2030 بکات. شوێنی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2030 هێشتا نادایارە و تا ئێستا وڵاتانی میواندار (ئیسپانیا و پورتوگال و مەغریب) نەگەیشتوونەتە ئەنجامێکی کۆتایی.

لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووسانی رادیۆی کەتەلۆنیا جۆردی کۆستا و سۆنیا گێلما و بێرنات سۆلەر سەبارەت بە شوێنی یاری کۆتایی جامی جیهانی 2030، ئێسکۆدە رایگەیاند:

یاریگای ریال مەدرید رکابەری بارسێلۆنا بۆ میوانداری یاری کۆتایی مۆندیال نییە، بێرنابیۆ مەرجەکانی فیفا بەدی ناهێنێت و بەڵێ، دەزانم سەرتان سوڕماوە. یاریگای کامپ نۆ کە لە قۆناغی دروستکردندایە لەگەڵ یاریگایەکی نوێ لە کازابلانکا دروست دەکرێت، چانسی زیاتریان هەیە.

بەپێی گوتەی راوێژکاری ئەنجومەنی بارسێلۆنا، گەورەترین رکابەر بۆ سپۆتیفای کامپ نۆ، یاریگایەکی نوێ دەبێت کە لە شاری کازابلانکای مەغریب دروست دەکرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی 1992 کاتێک بارسێلۆنا میوانداری ئۆڵۆمپیادی کرد، هیچ شتێکی نەرێنی رووی نەدا و پێویستە سیاسەت لە وەرزش جیابکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button