ئیسپانیاگرنگترین

یەکەم هەنگاوی تۆنی کرووس دوای وازهێنانی لە یاریکردن ئاشکرابوو

Yariga App

یاریگا –

تۆنی کرووس بڕیاریداوە بڕوانامەی راهێنەرایەتی بەدەست بهێنێت و لە ئێستاوە ناوی خۆی تۆمار کردووە، بۆ ئەوەی لە بواری راهێنەرایەتی بخوێنێت.

تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، تۆنی کرووس ناوەڕاستکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی ریال مەدرید کە سێ مانگ لەمەوبەر وازی لە یاریکردن هێناوە، ناوی خۆی لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا تۆمار کردووە، بۆ ئەوەی بڕوانامەی راهێنەرایەتی بەدەست بهێنێت و دەست بە کۆرسی خوێندن بکات.

ریلیڤۆ ئاشکرایکردووە، گەرچی هێشتا کرووس بڕیاری نەداوە ببێتە راهێنەر، بەڵام دەیەوێت لە ئێستاوە خۆی ئامادە بکات و بڕوانامەی راهێنەرایەتی بەدەست بهێنێت، بۆ ئەوەی ئەگەر لە داهاتوو ویستی دەست بە راهێنەرایەتی بکات، ئامادە بێت.

کرووس پێشتر لەژێر سەرپەرشتی کارلۆ ئەنچیلۆتی، زینەدین زیدان و یواخیم لۆف یاریی کردووە، بەڵام هەرگیز پێشتر ئاشکرای نەکردووە دەیەوێت ببێتە راهێنەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button