ئینگلتەراگرنگترین

ئامێرێكی گوێگرتن لە ژووری جل گۆڕینی مانچێستەر یونایتد دانراوە

Yariga App

یاریگا –

قەیرانێكی دیكە بەرۆكی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی گرتووە، پێش یارییەكەیان بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا لە هەفتەی حەوتەمی پرێمەرلیگ.

هەفتەی رابردوو ئاستۆن ڤیلا لە یاریگای ڤیلا پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتدی كرد و یاریەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات.


بە گوێرەی زانیارییەكانی زە سەن، پێش یارییەكەیان بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا دزە كراوەتە ژووری جل گۆڕینی مانچێستەر یونایتد و ئامێری گوێگرتن لە ژوورەكەدا جێگیر كراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوو رۆژ پێش یارییەكە كەسێک چووەتە ژووری جل گۆڕینی مانچێستەر یونایتد و ئامێرێكی گوێگرتنی داناوە.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئەو ئامێرە هەموو لێدوانەكانی ئێریك تێن هاخ و سەرجەم یاریزانەكانی پێش و پاش یارییەكەی تۆمار كردووە.

رۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکەوە رایگەیاندووە، ئەوەی روویدا پێشێلکارییەکی پاراستن بووە و پرسیار دەكرێت دەربارەی ئەوەی کە چۆن رێگە پێدراوە ئەمە رووبدات و هیچ شتێکی خراپ لەم رووداوەدا نەبووە.

ئەوەش ئاشكرا كراوە، رۆژنامەكە سەرجەم گفتوگۆكانی لایە بەڵام رەتی دەكاتەوە بڵاوی بكاتەوە، لە كۆتایشدا ئاماژە بەوە كراوە ئاستۆن ڤیلا بەدوای هۆكار و چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەو كارەدا دەگەڕێت و دەیانەوێت دووبارە ئەو رووداوە روو نەداتەوە.

مانچێستەر یونایتد بە كۆكردنەوەی هەشت خاڵ لە ریزبەندی چواردەیەم و ڤیلاش بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ لە پلەی پێنجەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button