ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سوپڕایزێکی مێژوویی؛ یانەیەکی پلە سێی ئینگلیزی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەگوازێتەوە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

وادیارە هێشتا کریستیانۆ رۆناڵدۆ واز لە یاریکردن ناهێنێت و یانەیەکی پلە سێی ئینگلیزی دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەکانی.

ویلیام گالاس ئەستێرەی پێشووی ئارسیناڵ لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی ‘پرایم کازینۆ’ـی ئینگلیزی دەڵێت :’یانەی ریکسهامی وێلزی دەیەوێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ بگوازێتەوە ریزەکانی کە لە ریزی یانە پلە سێیەکانی ئینگلتەرا یاریی دەکات، لە سەردەمی نوێی تۆپی پێدا هەموو شتێک ئەگەری روودانی هەیە’.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی (39 ساڵان) لەگەڵ یانەی نەسڕ هێشتا گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە کە هاوینی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە سعوودییەکە کۆتایی دێت، پێشتر میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە دایکی دۆن دەیەوێت کوڕەکەی لە سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگاڵی واز لە یاریکردن بهێنێت کە هەر لەوێ دەستی بە یاریی کردووە.

GFX Wrexham Cristiano Ronaldo

بەرگریکارەکەی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا دەشڵێت :’ئێستا یاریزانەکان گرنگی بە براند و سپۆنسەرەکان دەدەن، جگە لە پارە گرنگی تەواو بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەدەن و دەیانەوێت ملیۆنان فان کۆبکەنەوە، یانەی ریکسهام و کریستیانۆ رۆناڵدۆش هەردووکیان ئەم خاسیەتانەیان هەیە، بۆیە بۆچی ئەم گرێبەستە نەکرێت؟’.

یانەی ریسکهامی وێلزی لە خولی پلە سێی ئینگلتەرا (لەدوای پرێمەرلیگ و چامپیۆنشیپ دێت) لە دوای بیرمینگهام سیتی پلەی دووەمی گرتووە، کاتێک ئەم یانە وێلزییە لە ریزی یانە پلە پێنجەکان یاریی دەکرد، ساڵی 2022 دەیویست کریستیانۆ رۆناڵدۆ بگوازێتەوە ریزەکانی کە ئەوکات دۆن لە مانچێستەر یونایتد بوو.

یانەی رێکسهام ساڵی 1864 دامەزراوە و ساڵی 2021 هەریەکە لە ریان رێینۆڵدز و رۆب ماکێلهینی ئەستکەرانی بەناوبانگی هۆلیوود پشکەکانی ئەم یانەیان کڕیوە و لەوکاتەوە سەرنجی میدیاکان لەسەر ئەم یانە وێلزییە زیاتر بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button