فه‌ره‌نساگرنگترین

دیشان لەبارەی بانگهێشت نەکردنی ئێمباپێ: فەرمانبەری ریال مەدریدە نەوەک فڕانسا

Yariga App

یاریگا –

دیدیێ دیشان هۆکاری بانگهێشت نەکردنی ئێمباپێ بۆ دوو یاریی داهاتووی فڕانسا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ئاشکرا دەکات و دەڵێت ‘ئێمباپێ لە ریال مەدرید مووچە وەردەگرێت نەوەک لە فڕانسا’.

دیدیێ دیشان، راهێنەری هەڵبژاردەی فڕانسا لە لێدوانێکیدا دەڵێت :’من ئێمباپێم دوورخستەوە چونکە پێویستە بەرژەوەندی یاریزانەکە لەپێشەوەی هەموو شتێکەوە بێت، نەوەک ئێمە تووشی دۆخێکی ئاڵۆزی بکەین، هەندێکجار بەرژەوەندی یانە و هەڵبژاردەکان دژبەیەک دەبن، بەڵام نابێت ئەوەمان لەبیر بچێت ئێمباپێ فەرمانبەری ریال مەدریدە نەوەک فڕانسا’.

هەروەها راهێنەرەکەی فڕانسا دەشڵێت :’هەموو یانەیەک دەترسێت یاریزانەکانی بنێرێتە هەڵبژاردەکان، دەترسن یاریزانەکانیان تووشی پێکان بن و نایانەوێت سەرکێشی بە یاریزانەکانییەوە بکەن، منیش نامەوێت سەرکێشی بە یاریزانەکانم بکەم’.

ئێمباپێ گەرچی بەهۆی پێکانەوە بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەی بانگهێشت نەکراوە، کەچی لە دوایین دوو یاریی ریال مەدرید بەرامبەر ئاتاڵانتا و ڤیاڕیال یاریی کرد، بەرامبەر یانە ئیتاڵییەکە لە چامپیۆنزلیگ یەدەک بوو، سەرەتای ئەم هەفتەیەش لە لالیگا بەرامبەر یانە ئیسپانییەکە سەرەکی بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button