یاریگا –
ئەمڕۆ مانچێستەر یونایتد لە یارییەكی چارەنوسسازدا بۆ داهاتووی ئێریك تێن هاخی هۆڵەندی و راهێنەری یانەكە رووبەرووی ئاستۆن ڤیلا دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 16:00 ئاستۆن ڤیلا لە یاریگای ڤیلا پارک میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری
مانچێستەر یونایتد بە راهێنەرایەتیكردنی ئێریك تێن هاخ بە شێوەیەكی خراپ دەستیان بە وەرزی نوێی خولی ئینگلیزی كردووە، بە جۆرێك تا دێت فشارەكان لەسەر راهێنەرەكە زیاتر دەبێت و چاوەڕوان دەكرێت یارییەكەی ئەمڕۆ دوایین دەرفەتی راهینەرە هۆڵەندییەكە بێت.
مانچێستەر یونایتد لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی شەش یاری تەنیا دوو یارییان بەرامبەر یانەكانی فولهام و ساوسامتن بردووەتەوە و بەرامبەر برایتن، لیڤەرپوول و تۆتنهام دۆڕاوە و لەگەڵ كریستاڵ پاڵاسیش یەكسان بووە.
بە كۆكردنەوەی حەوت خاڵ لە ریزبەندی چواردەیەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێن.
لە بەرامبەردا كوڕانی ئونای ئێمری لە دوای تێپەڕبوونی شەش هەفتە لە چوار یاری براوە بوون و یارییەك دۆڕاون و یارییەكیش یەكسان بوون.
بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئێمری بە بێ یاریزانان جاكۆب رامزی ، لیۆن بایلی، مەكگین، كامارا و مینگز رووبەڕووی شەیتانە سوورەكان دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا تێن هاخ بە بێ مالاسیا لوك شۆو، لێنی یۆرۆ و مەیسن ماونت رووبەرووی ئاستۆن ڤیلا دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر یونایتد
ئۆنانا
مەزراوی، ماگوایەر، مارتینێز، دالۆت
ماینۆ،ئێریكسن
گارناچۆ، فێرناندێس، راشفۆرد
هۆیلوند
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئاستۆن ڤیلا
مارتینێز
كۆنسا، كارلۆس، تۆرێس، دین
بیدەیس، ئۆنانا، تێلیمانس، بۆیندیا
رۆجەرز، واتكینز