یاریگا –
یانه‌ی بارسێڵۆنا و كۆمپانیای نایکی لە چەند رۆژی داهاتوودا رێکەوتنە نوێیەكه‌یان راده‌گه‌یه‌نن كه نزیك ده‌بێته‌وه له سالێك هه‌دوولا له دانوستاندان.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی وورده‌كاری رێكه‌وتنه نوێیه‌كه‌ی نێوان بارسێلۆنا و نایكی بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، براندە ئەمریکییەکە بۆ ماوەی 10 ساڵی داهاتوو سپۆنسه‌ری جلوبەرگ و كه‌لو په‌له وه‌رزشیه‌كانی بارسێلۆنا ده‌كات.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، رێكه‌وتنه‌كه له 15 رۆژی كۆتایی مانگی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كرێت و هه‌ردوولا له‌سه‌ر بابه‌ته گرنگه‌كان گه‌یشتۆنه‌ته رێكه‌وتن و ته‌نها چه‌ند وورده‌كارییه‌كی بچووك ماوه بۆ ئەوەی بزانین ئەو بڕە پاره‌ی دێته خه‌زێنه‌ی یانه‌كه چۆن دابەش دەکرێن.
#Lanoticiamásleída | Barça y Nike: un contrato de 140 millones por temporada https://t.co/dXFILGWowr
— MARCA (@marca) October 4, 2024
نایکی لەو ماوەیەدا بۆ هەر وەرزێک 140 ملیۆن یۆرۆ دەداتە بارسێلۆنا، به‌ڵام به‌هۆی رێكاره‌كان و تێچووی گرێبه‌ست و چاودێریكردن یانەکە بۆ هه‌ر وه‌زرێك 125 ملیۆن یۆرۆی پێده‌درێت، دەتوانێت دەستبەجێ 150 ملیۆن یۆرۆش وه‌ك پاداشت وه‌ربگرێت، له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه رێكه‌وتنی كۆتایی كراوه.
رۆژنامه‌كه روونیكردۆته‌وه بڕی 150 ملیۆن یۆرۆی پاداشتی گرێبه‌سته‌كه بۆ بارسێلۆنا گرنگه چونكه یانەکە ژمێركاری وەرزی 2023-2024 داخست، 91 ملیۆن یۆرۆ كورتهێنانی هه‌بوو، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی زۆری یانه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات.
جگە لەوەش گرێبەستە نوێیەکەی نایکی یانەکە دەگەڕێتەوە بۆ یاسای 1:1، ئەمەش یەکێکە لەو ئامانجە سه‌ره‌كیانه‌ی كه بارسێلۆنا هه‌وڵی بۆ ده‌دا و له مێركاتۆی هاوینه ده‌توانن گرێبه‌ستی باشتر بكات.
یاسای 1:1 چییە؟
بەگوێرەی یاسای 1:1 یانەکان لەبەرامبەر بەدەستهێنانی هەر یۆرۆیەک دەتوانن یۆرۆیەکی دیکە خەرج بکەن.
بەڵام بارسێلۆنا ئێستا بە یاسای 4:1 کار دەکات، کە لەبەرامبەر بەدەستهێنانی 4 یۆرۆ ئینجا بۆی هەیە یۆرۆیەک خەرج بکات.
یاسای 4:1 کێشەی گەورەی بۆ بارسێلۆنا دروستکردووە، چوونکە بۆ گواستنەوەی یاریزانێک پێویستی بە بەدەستهێنانی داهاتێکی زۆرە و دەبێت چوار هێندەی یانەیەکی دیکە داهات کۆبکاتەوە.
بارسێلۆنا دەیەوێت لە رێگەی رێککەوتنە نوێیەکەی لەگەڵ کۆمپانای نایکی جارێکی دیکە دۆخی دارایی ئاسایی بکاتەوە و لە وەرزی نوێوە بتوانێت بە یاسای 1:1 کار بکات.
له باره‌ی رێكه‌وتنه‌كه لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ڵێت،
رێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ نایك باشترینه له جیهان، كێشه‌ی زۆرمان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات، ئێمه له پێشوو له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمپانیایه لێكتێنه‌گه‌یشتن له‌نێوانمان هه‌بوو، به‌ڵام دواجار گه‌یشتینه ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی هه‌دوولامان ده‌مانه‌ویست.
رێكه‌وتنی گرێبه‌ستی نایك له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌ئه‌گه‌رێكی زۆر له 19ی ئه‌م مانگه راده‌گه‌نرێت، ماوەی ساڵێکە بارسێلۆنا و نایک دانوستان دەکەن بۆ درێژکردنەوەی گرێبەسته‌كه‌ی نێوانیان، بە درێژایی ئەم ماوەیە گرژی زۆر له‌نێوانیان هەبووە. یانەکە بیری لە بژاردەی گواستنەوەی پوما کردەوە، کە ئامادەبوو ئۆفەرێکی باش پێشکەش یانه‌كه بكات.
یاسای 1:1 چییە و بۆچی بارسێلۆنا دەیەوێت بەو یاسایە کار بکات؟
هەروەها بەدرێژایی دانوستانەکان لاپۆرتا هه‌وڵی ده‌دا گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە بەهۆی هەندێک پێشێلکارییەوە كه سه‌رۆكی بارسێلۆنا پێی وابوو كۆمپانیای نایك كردوویه‌تی، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەم کارانە، لە کۆتاییدا هەردوو گەیشتنە لێکتێگەیشتنێک و گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان نوێده‌كرێته‌وه.