سیروانی نوێ ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێکرد
یاریگا –
سیروانی نوێ ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەستپێکرد و چەند یاریزانێکی تازەشی هێناوەتە ریزەکانی.
بە سەرپەرشتی غەریب جەزای راهێنەر، سیروانی نوێ دەستیان بە ئامادەکاری کرد بۆ وەرزی نوێی 2024 _ 2025ـی خولی نایابی کوردستان، یانەکەی شاری سلێمانی بۆ ئەم وەرزە گرێبەستی هەریەک لە یاریزانان رامیار جەلال و سەفین عەلی و یارشا ئازاد و سەرکەوت ئازاد و کۆژین محەمەدی گۆڵپارێز لەگەڵ ئەیاد دیاری هێرشبەری تازە کردۆتەوە.
نوێنەرەکەی سلێمانی چەند گرێبەستێکی تازەشی کردووە بە مەبەستی بەهێزکردنی پێکهاتەکەی کە دیار ترینیان رێکان رزگاری یاریزانی هێلی ناوەڕاسته، هەروەها محەمەد رێبوار و محەمەد جەمالیشی گواستۆتەوە ریزەکانی، دیلمان رۆکان و پەیام ئەحمەدیش دیارترین ئەو یاریزانانەن کە تیپەکەیان جێهێشتووە.
چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتووشدا یانەکە گرێبەستی دیکەش رابگەیەنێت، سیروانی نوێ وەرزی رابردوو لە خولی نایابی کوردستان ریزبەندی پێنجەمی به دەستهێنابوو.