فه‌ره‌نساگرنگترین

سزای سڕکرانی پۆل پۆگبا کەمکرایەوە

Yariga App

یاریگا –

سزای سڕکرانی پۆل پۆگبای فەڕەنسی کەمکرایەوە و لە سەرەتای ساڵی نوێ دەتوانێت بگەڕێتەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، دادگای کاس بڕیاریداوە سزای سڕکرانی پۆڵ پۆگبای فەڕەنسی لە چوار ساڵ بۆ 18 مانگ کەم بکاتەوە.

بەمشێوەیە ئەستێرە فەڕەنسییەکە دەتوانێت لە کانوونی دووەم/ یەنایری ساڵی نوێ بگەڕێتەوە مەشقەکانی یوڤێنتوس و لە مانگی ئازار/ مارس یاریی بکاتەوە.

چیرۆکی یاریزانە تەمەن 31 ساڵانەکە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئۆگەستی ساڵی رابردوو بە دیاریکراوی لە دوای یارییەکەی یوڤێنتوس و ئودینێزی کە خانمە پیرەکە بە سێ گۆڵی بێ وەڵام براوە بوون و، بەڵام دواتر بە گرتنەبەری ئەنجامدانی پشکنین بۆ پۆگبا، ئەنجامەکان لە مانگی ئۆکتۆبەر بە پۆزەتیڤ گەڕانەوە.

لە کۆتایی مانگی دووی ئەمساڵ دادگای نیشتیمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددە وزەبەخشەکان لە ئیتاڵیا لە دژی پۆڵ پۆگبا بڕیاریدا، بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخشی قەدەخەکراو یاریزانەکە سزای چوار ساڵ راگیرانی بەسەردا سەپێنرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button