چامپیۆنزلیگگرنگترین

باشترین پێکهاتەی هەفتەی چامپیۆنزلیگ دەستنیشانکرا

هۆکاری هەڵبژاردنیان بزانە...

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە فەرمی ناوی باشترینەکانی هەفتەی چامپیۆنزلیگی راگەیاند.

پێکهاتەکە لەلایەن چاودێرانی هونەری یەکێتیهکەوه بڕیاری لێدەدەرێت و ناوی 11 یاریزانیان ئاشکراکرد کە ئەمانەن:

گۆڵپارێز

ئیملیانۆ مارتینێزی ئەستۆن ڤیلا بەهۆی ئاستە سەرسوڕهێنەرەکەی بەرامبەر بایرن میونشن کە کلین شیتی تۆمارکرد و هۆکارێکی سەرەکی بوو له بردنەوەی سێ خاڵی یارییەکە.

بەرگریکاران

– بەرگریکاری لای راست: تیاگۆ سانتۆسی یانەی لیل کە زۆر سەرکەوتووبوو لە رووبەڕووبوونەوەی ڤینیسیۆس جونیۆری ریاڵ مەدرید و هاوتیمەکانی لە مێرەنگی. پاراستنی تۆڕی گۆڵی لیل بە خاوێنی وایکرد یانە فەڕەنسیەکە 3 خاڵەکە ببەنەوە.

– دڵی بەرگری/راست: ریان فلامینگۆ لە یانەی ئایندهۆڤن بەرامبەر تیمە مەترسیدارەکە سپۆرتینگی پۆرتوگالی ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد ئەگەرچی یاریەکە 1-1 کۆتایی هات. بەڵام ژمارەکانی ئەو یاریزانە لەبری ئەو قسە دەکەن.

– دڵی بەرگری/چەپ: محەمەد سالیسۆی مۆناکۆ کە تاکە یاریزانی ئەو پێگەیە بوو لە گەڕی دووەمی یاریەکانی چامپیۆنزلیگ توانی گۆڵ تۆماربکات. هۆکارێکی سەرەکی بوو بۆ بردنەوەی خاڵێک لە دینامۆ زیگرەب.

– بەرگریکاری لای چەپ: داڤیدێ زاپاکۆستا لە یانەی ئاتاڵانتا کە رۆڵی هەبوو لە بردنەوەی 0-3 بەرامبەر شاختار. جگە لە لایەنی بەرگریی، هاوکات ئەسیتێک و دوو پاسی یەکلاکەرەوەشی هەبوو لەو یاریەدا.

ناوەڕاستی بەرگریکار: فلۆرێنتینۆ لویس لە یانەی بێنفیکا کە توانیان 4-0 ئاتلێتیکۆ مەدرید تێکبشکێنن. ئەگەرچی گۆڵی نەکرد لەو یاریەدا، بەڵام بەربەستێکی پۆڵایین بوو لەبەردەم هێرشی یانە ئیسپانیەکەدا لەو پێگەیەی خۆی.

– ناوەڕاست: کوینتین تیمبەری ئایندهۆڤن لە بردنەوەی 3-2 بەرامبەر جیرۆنای ئیسپانی رۆڵی سەرەکی گێڕا و هۆکاربوو بۆ هێنانی لێدانی سزا بۆ یانەکەی.

– باڵی راستی یاریگا: کەریم ئادێمی کە هەر لە گێمی یەکەمدا هاتریکی لە دژی سێڵتیک تۆمارکرد لەکۆی ئەو 7 گۆڵەی لە دژی یانە سکۆتلەندیەکە تۆماریانکرد. ناوبراو تەنانەت باشترین یاریزانی گەڕی دووەمیشی بردەوە.

– باڵی چەپ: عەبدوڵا سیما لە یانەی برێستی فەرەنسی کە توانی 2 گۆڵی کۆی 4 گوڵەکەیان لە دژی ساڵزبێرگ تۆماربکات.

هێرشبەران:

رافینیا لە یانەی بارسێلۆنا گوڵێک و ئەسیستێکی هەبوو لەگەڵ پێنج پاسی یەکلاکەرەوە کاتێک بە 5 گۆڵی بێ وەڵام توانیان یۆنگ بۆیز گۆڵباران بکەن.

دوشان ڤیلاهۆڤیچ لە یانەی یوڤێنتوس ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و فریادڕەسی یانەکەی بوو بەهۆی ئەو دوو گۆڵەی کە لە بردنەوەی 2-3 بە 10 یاریزانەوە لە لایپزیگی ئەڵمانیان بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button