ئاسیاراپۆرتی تایبەتعێراقکوردستانگرنگترین

سیداد حاجی و هەڵگورد قەیس؛ ئەو دوو یاریزانە کوردەی لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی عێراق دەدرەوشێنەوە

لەگەڵ لاوانی عێراق گەیشتنە جامی ئاسیای ژێر 20 ساڵان

Yariga App

یاریگا –

سیداد حاجی و هەڵگورد قەیس لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی عێراق دەدرەوشێنەوە، ئەو دوو یاریزانە زاخۆیی و هەولێرییە لە باشترینەکانی هەڵبژاردەی لاوانی عێراقدان.

هەڵگورد قەیس یاریزانی هەولێر و سیداد حاجی یاریزانی زاخۆ بوونەتە کۆڵەگەی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق، هەڵگورد قەیس لەگەڵ هەڵبژاردەکەی لە 15 یاری 7 گۆڵ و 4 ئەسیستی کردووە، سیداد حاجیش لەگەڵ هەڵبژاردەکە لە 40 یاری 11 گۆڵ و 20 ئەسیستی کردووە.

ئامارەکانی سیداد حاجی و هەڵگورد قەیس
ئامارەکانی سیداد حاجی و هەڵگورد قەیس

سیداد حاجی و هەڵگورد قەیس لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە تایلاند بەشداریی پاڵاوتنەکانی جامی ئاسیایان کردووە، کە لاوانی عێراق هەر سێ یارییەکەیان لە کۆمەڵەی هەشتەم لە برونای و فیلیپین و تایلاند بردەوە و گەیشتنیان بۆ جامی ئاسیای ژێر 20 ساڵان مسۆگەر کرد.

هەڵگورد قەیس بەهۆی پێکانەوە لە پاڵاوتنەکانی جامی لاوانی ئاسیا یەدەکە، لە هەر سێ یارییەکە سیداد حاجی سەرەکی بوو، بەڵام هەڵگورد قەیس لەسەر کورسی یەدەک دادەنیشت کە لە یاریی یەکەم بەرامبەر برونای دوای هاتنە ناوەوەی گۆڵێکی کرد، سیدادیش لە یارییەکانی برونای و فیلیپین دوو گۆڵی کرد.

سیداد حاجی 1ـی یەنایەری 2005 لە زاخۆ لەدایکبووە و یاریزانی یانەی زاخۆیە و وەکو یاریساز و هێرشبەری دووەم یاریی دەکات، هەڵگورد قەیسیش 3ـی یەنایەری 2005 لەدایکبووە و ناوەڕاستکارە.

بابەتی زیاتر

Back to top button