ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

هەواڵێکی خۆش لەبارەی پێکانەکەی هاری کەین بۆ هاندەرانی بایرن میونشن

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین گەڕایەوە راهێنانەکانی بایرن میونشن و بۆ یاریی ئاستۆن ڤیلا دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (1ـی ئۆکتۆبەری 2024) هاری کەین هێرشبەری ئینگلیزی گەڕایەوە راهێنانە بەکۆمەڵەکانی بایرن میونشن و بەبێ هیچ کێشەیەک بەشداریی مەشقەکانی یانە ئەڵمانییەکەی کرد، کە سەرەتای ئەم هەفتەیە تووشی پێکان بوو.

هاری کەین سەرەتای ئەم هەفتەیە لە بۆندزلیگا لە یاریی بەرامبەر بایەر لیڤەرکوزن تووشی پێکان بوو، لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکە یاریگای بەجێهێشت.

سبەی چوارشەممە بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی ئاستۆن ڤیلا، بەڵام هێشتا بەفەرمی بەشداریکردنی کەین لەو یارییە مسۆگەر نەبووە.

Image

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button