ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا گۆڵپارێزێکی نوێی گواستەوە

لەمەودوا پۆڵەندییەک تۆڕی گۆڵەکەی بارسا دەپارێزێت

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی ڤۆیچێچ چێزنی گۆڵپارێزی بەناوبانگی پۆڵەندی پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد.

ماڵپەڕی فەرمی بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی چێزنی تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ یانەکە واژۆ کردووە و ئێستا یاریزانێکی نوێی یانەکەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە تاوەکو کۆتایی وەرزەکە بڕی 3 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە وەردەگرێت.

چێزنی لە 27ـی ئاب دوای 15 ساڵ یاریکردن بڕیاریدا کۆتایی بە کاروانی وەرزشی خۆی بهێنێت و لە تەمەنی 34 ساڵی بەیەکجاریی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند.

بەڵام بەهۆی پێکانی مارک ئاندرێ تێر شتیگنی ئەڵمانی، یانە کاتالۆنییەکە ئۆفەرێکی پێشکەشکرد و یاریزانەکەی لە بڕیارەکەی پاشگەزکردەوە.

چێزنی پێشتر لە ریزی یانەکانی برێنتفۆرد، ئارسێناڵ، رۆما یاریی کردووە و لەوەتەی هاوینی 2017 لە ریزی یوڤێنتۆس یاریی دەکرد، لە کاروانی وەرزشی خۆیدا 11 نازناوی بەدەستهێناوە و لە وەرزی 2013/2014 خەڵاتی دەستەوانەی زێڕینی لە پرێمەرلیگ بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button