ئینگلتەراگرنگترین

ماسیمیلیانۆ ئالێگری پاڵێوراوی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی مانچێستەر یونایتدە

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری پێشووی یوڤێنتوس پاڵێوراوی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی مانچێستەر یونایتدە.

دوێنی مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری تۆتنهامی كرد و یارییەكەش بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی پرێمەرلیگ.


بە گوێرەی زانیاریەكانی تۆڕی Caughtoffside تا دێت فشارەكان لەسەر ئێریك تێن هاخ زیاتر دەبن و یارییەكانی داهاتوو بۆ داهاتووی راهێنەرە هۆڵەندیەكە چارەنوسساز دەبن.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە، چەند كەسایەتییەكی دیار لە ناو یانەكەدا پێیان وایە ئالێگری راهێنەرێكی گونجاو بێت بۆ ئەوەی ئەركی راهێنەرایەتیكردنی یانەكە وەربگرێت و جێگای تێن هاخ بگرێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەگەر تێن هاخ نەتوانێت لە یارییەكانی داهاتوودا ئاستی تیمەكە بەرەو پێشەوە ببات ئەوا لە پۆستەكەی دووردەخرێتەوە و یانەكە دەستیكردووە بە گەڕان بە دوای شوێنگرەوەدا.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، تاوەكو ئێستا هیچ گفتۆگۆیەك لە نێوان ئیدارەی شەیتانە سوورەكان و ماسیمیلیانۆ ئالێگریدا نەكراوە.

لە دوای دوورخستنەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یوڤێنتوس تاوەكو ئێستا ئالێگری بێ یانەیە و راهێنەرایەتیكردنی هیچ یانەیەكی وەرنەگرتووە.

پێشتر ئالێگری وەك راهێنەر شەش نازناوی سێریا ئەی، سێ نازناوی سوپەری ئیتاڵی و پێنج نازناوی جامی ئیتاڵیای لەگەڵ ئەیسی میلان و یوڤێنتوس بەدەستهێناوە.

رۆژی پێنجشەممە لە دووەم یاری یۆرۆپالیگدا مانچێستەر یونایتد دەبێتە میوانی پۆرتۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button