ئیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی: گۆڵێکی خەفەتبارمان لێکرا

میستەر باسی وردەکاریی وەستاندنی یارییەکە دەکات

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید بە یەکسانبوونی تیمەکەی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید 1-1 نیگەرانە.

ئانچێلۆتی پێی وایە، ریال مەدرید پێویستی بە کەمێک بەخت بوو، تاوەکو گۆڵی زیاتر لە یارییەکە بکات

شتێکی ئەستەمە خۆت لەگەڵ یەکسانبوون بگونجێنیت، لە کاتێکدا زۆر لە بردنەوە نزیکبووین. بەڵام ئەمجۆرە شتانە روودەدەن، چونکە رکابەرەکەمان زۆر بەهێزە و یاریزانی کوالێتی بەرزی هەیە. بە تەواوی کۆنتڕۆڵی یارییەکەمان کردبوو، بەڵام لە دوا خوولەکدا گۆڵمان لێکرا.

بەڵام دەمەوێت بەردەوام ئەرێنیانە بیر بکەمەوە، خاڵێکمان لە دەرەوەی یاریگای خۆمان بەدەستهێنا و کەمێک لە پێشەنگایەتی نزیکبووینەوە. جووڵەی یاریزانان باشە و ئەم یەکسانبوونە کاریگەری ئەرێنی بۆ داهاتوو دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە، ئانچێلۆتی ستایشی ماتیۆ بوسکێتس فێرێر، ناوبژیوانی یارییەکە کرد، بەهۆی وەستاندنی یاریی و هێورکردنەوەی دۆخەکە

پێم وانییە وەستانی یارییەکە یارمەتی ئاتلێتیکۆی دابێت، بەڵکو بە یەکسانی کاریگەری لەسەر هەردوو تیمەکە هەبوو. هەموومان دەمانەوێت یاریی بکەین، بەڵام بڕیاری وەستاندنی یاریی، بڕیارێکی دروستبوو. دووجار چەرخ (چەخماخ) هەڵدرایە نێو یاریگا، ئەگەر جاری سێیەم هەڵدرابایە، یارییەکە دوادەخرا.

ناوبژیوان بڕیارێکی دروستیدا، دەبووایە یاریی رابگیرێت، هەردوو یانەکە حەزیان لە راگیرانەکە نەبوو، بەڵام ناوبژیوان بە باشی مامەڵەی کرد.

ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگا دێت، بە جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنای پێشەنگ و دوو خاڵیش لە پێشەوەی ئاتلێتیکۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button