ئیسپانیاگرنگترین

وردەکاری رووداوەکانی دێربی؛ هەوڵدراوە بە چەقۆ هێرشبکرێتە سەر کۆرتوا

"ئێل چیرینگویتۆ بێتاوانی کۆرتوا دەسەلمێنێت"

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی هەشتەمی لالیگا و لە دێربی مەدرید، ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ میوانداری ریال مەدریدی کرد و یارییەکە 1-1 کۆتایی هات.

لە خولەکی 68ـی یارییەکە و دوای چەند خولەکێک لە گۆڵەکەی ریال مەدرید، هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدرید لەگەڵ تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی ریال مەدرید بوو بە کێشەیان و ناوبژیوان بۆ ماوەیەک یارییەکەی وەستاند.

لە خولەکی 64 ئێدێر میلیتاو گۆڵی پێشکەوتنی ریال مەدریدی کرد. کۆرتوا رووی لە هاندەرانی ئاتلێتیکۆ کرد و ئاهەنگیگێڕا، بەو هۆیە گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو، هاندەرانی رۆخی بلانکۆس بەهۆی شتگرتنە گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە یارییەکەیان وەستاند.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێل چیرینگویتۆ، یەکێک لەو هاندەرانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید کە چەرخی گرتووەتە کۆرتوا، پاش دەستگیرکردنی دەرکەوتووە چەقۆی پێبووە.

ئێل چیرینگویتۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، لە گرتە ڤیدیۆیەکان دەردەکەوێت سەرەتا و پێش گۆڵەکەی ریال مەدرید، هاندەرانی ئاتلێتیکۆ بەردەوام سوکایەتی بە کۆرتوا دەکەن و هەوڵی تووڕە کردنی دەدەن، بۆیە ئاهەنگگێڕانەکەی کۆرتوا وەڵامێک بووە بۆ قسە و سوکایەتییەکانی هاندەرانی ئاتلێتی.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی رێلێڤۆ، لەکاتی یارییەکە تیمی ئاسایشی یاریگا رووبەڕووی چەند هاندەرێک بوونەتەوە کە درووشمی رەگەزپەرستییان بەرامبەر یاریزانانی ریال مەدرید بەکارهێناوە.

هەر دوای یارییەکە ئاتلێتیکۆ مەدرید بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردووەتەوە، سەرکۆنەی ئەو کەسانە دەکات چەرخ و شتی دیکەیان گرتووەتە کۆرتوا و بەڵێن دەدات لەگەڵ ئاسایش و پۆلیس کەسە ئاژەوەگێڕەکان بە سزای یاسایی دەگەیەنن و ناسنامەی یەکێکیشیان دەستنیشانکراوە.

هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدرید دووجار چەرخ و شتی دیکەیان گرتووەتە کۆرتوا، بەگوێرەی یاساکانی لالیگا ئەگەر ببوایە بە سێ جار یارییەکە بە یەکجاری رادەگیرا و بۆ کاتێکی دیکە دوادەخرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button