تورکیا

ڤیدیۆ: مۆرینهۆ بە هۆکارێکی سەیر کارتی پێدرا

Yariga App

خۆزێ مۆرینهۆ و کارە سەیرو سەمەرەکانی کۆتاییان نایەت و ئەمجارەیان لە تورکیا بە کارێکی تازەی خۆی تووشی کارتی زەرد کرد.

مۆرینهۆ لە هاوینی ئەمساڵدا راهێنەرایەتی فینارباهچەی تورکی وەرگرت، مێژوو دوورودرێژەکەی لەگەڵ  ناوبژیوانان لەو وڵاتەش درێژەی هەیە.

مۆرینهۆ ئەمڕۆ لە یاری بەرامبەر ئەنتالیاسپۆر، ناڕازی بوو لە بڕیارێکی ناوبژیوان، دواتر وێنەیەکی ئەو دیمەنەی کە دەیویست بردییە بەردەم یەکێک لە کامێراکانی نێو یاریگا تاوەکو نیشانی بدات کە ناوبژیوان هەڵەی کردووە.

 

 

 

ناوبژیوانی چوارەم، ناوبژیوانی نێو یاریگای ئاگادارکردەوە و ئەویش کارتێکی زەردی بەڕوودا بەرزکردەوە.یارییەکەش بە ئەنجامی 2-0 لە بەرژەوەندی تیمەکەی مۆرینهۆ کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button