عێراقکوردستان

ئەمڕۆ رۆژی کلاسیکۆی کوردستانە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق

Yariga App

یاریگا –

کلاسیکۆی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە نێوان دهۆک و هەولێر دەکرێت.

لە گەڕی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی ( 27ـی ئەیلول / سێبتێمبەری 2024) دهۆک لە کلاسیکۆی کوردستان لە یاریگای خۆی و کاتژمێر 8ـی شەو میونداری هەولێر دەکات.

لە مێژوودا هەر دوو یانەی دهۆک و هەولێر 45 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، دهۆک 15 سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و هەولێریش 16 یاریی لە دهۆک بردۆتەوە و لە 14 یارییشدا یەکسان بوونە،دهۆک 46 گۆڵی تۆمار کردووە و هەولێریش 56 گۆڵی لە تۆڕی دهۆک کردووە.

یەکەم یاریی فەرمی نێوانیان لە 10 _ 7 _ 1981 دا بووە لە یاریگای دهۆک لە یارییەکانی کۆمەڵەی باکووری یانە پلە دووەکانی عێراق کە هەولێر توانی بە ئەنجامی 4 _ 1 گۆڵ سەرکەوتن بە دەستبهێنێت، دوایین یاری نێوانیشیان لە 23 _ 6 _ 2024 لە قۆناخی دووەمی خولی ئەستێرەکانی وەرزی رابردوو بوو کە دهۆک توانی بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ یارییەکە بباتەوە.

بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ دهۆک بەتەواوی پێکهاتەی ئامادەیە و هەولێریش بەبێ یاریزانان نیاز محەمەد بە هۆی پێکان و هەڵگورد قەیس بە هۆی پەیوەندی کردن بە هەڵبژاردەی لاوانی عێراق و محەمەد موحسینیش توانای جەستەیی ئامادەنیە و مەهدی هاشمی گۆڵپارێزیش بە هۆی پێکان بەشداری یارییەکە ناکەن، لە یاریی رابردوودا هەولێر سەرکەوت بەرامبەر دیالە و دهۆکیش بەرامبەر زەوڕا تووشی شکست بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button