یاریگا –
ریال مەدرید بەیاننامەیەکی فەرمی لەبارەی کەیسێکی رەگەزپەرستی لە بەرامبەر ڤینیسیۆس جۆنیۆر بڵاوکردووەتەوە، هاندەرێکی ریال مایۆرکا لەلایەن دادگاوە سزادرا.
یانەی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکیدا ئاشکرایکردووە، ئە هاندەرەی ساڵی رابردوو لە یاریی ریال مایۆرکا و ریال مەدرید دروشمی رەگەزپەرستی لەدژی ڤینی گوتەوە، لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوە سزا دەدرێت، ئەو هاندەرە بۆ ماوەی 12 مانگ زیندانی دەکرێت و بۆ ماوەی سێ ساڵیش لە چوونە ژوورەوەی یاریگاکان بێبەش دەکرێت.
Comunicado Oficial.#RealMadrid
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) September 26, 2024
یانە مەدریدییەکە لە بەیاننامەکەیدا ئاشکرایکردووە، ئەو هاندەرەی رۆژی 5ـی فێبرایەری 2023 لە یاریگای سۆن مویکس لە ریال مایۆرکا هەڵسوکەوتی رەگەزپەرستی لەدژی ڤینی کردووە، دوو هەفتە دواتر هەمان هەڵسوکەوتی لەدژی سامو چوکوێزی دووبارە کردبووەوە.
ریال مەدرید راشیگەیاندووە، لە مانگەکانی ئەم دواییە ئەمە سێیەمجارە هاندەران بەهۆی بەکارهێنانی دروشمی رەگەزپەرستی لەدژی یاریزانانی یانەکەیان سزا بدرێن.
ڤینی دوای بڵاوبوونەوەی بەیاننامەکە هەرزوو ریتویتی هەواڵەکەی کردووە و دڵخۆشی خۆی بە بڕیارەکانی دادگا دەبڕیوە.
— Vini Jr. (@vinijr) September 26, 2024
پێشتر رۆژنامهی ئۆكهی ئیسپانی بڵاویكردۆتهوه هاندهرانی ئاتلێتیكۆ مهدرید هاشتاگێكیان له سۆشیال مێدیا بهناوی “MetropolitanoConMascarilla دروستكردووه دهیانهوێت، له یارییهكه دهمامهك بهكاربهێنن بۆ ئهوهی سوكایهتی و رهگهزپهرستی بهرامبهر ڤینیسۆس بكهن و نهناسرێنهوه.
هاندەرانی ئاتلێتیكۆ مهدرید بەنیازن له یاریی دێربی هێرش بکەنە سەر ڤینیسیۆس