یاریگا –
هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له یاریی دێربی بەرامبەر ریال مەدرید هێرش بكه‌نه سه‌ر ڤینیسیۆسی هێرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید.
بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 10:00 به‌كاتی كوردستان هه‌ردوو یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید و ریال مه‌درید له یاریگای میترۆ پۆلیتانۆ رووبه‌رووی یه‌كترده‌بنه‌وه.
رۆژنامه‌ی ئۆكه‌ی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه هانده‌رانی ئاتلێتیكۆ مه‌درید هاشتاگێكیان له سۆشیال مێدیا به‌ناوی “MetropolitanoConMascarilla دروستكردووه ده‌یانه‌وێت، له یارییه‌كه ده‌مامه‌ك به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی و ره‌گه‌زپه‌رستی به‌رامبه‌ر ڤینیسۆس بكه‌ن و نه‌ناسرێنه‌وه.
Los aficionados del Atlético se moviliza para ir con mascarilla al derbi y así poder insultar a Viniciushttps://t.co/uuSX6VlRPy
— okdiario.com (@okdiario) September 25, 2024
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هانده‌رانی یانه‌ی ئاتلێتیكۆ ده‌یانه‌وێت هوتاف دژی ڤینی بڵینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی بكات و نه‌توانیت باشترین ئاستی خۆی پێشكه‌ش بكات.
هاندەرانی ئاتلێتیکۆ پەنا بۆ بەستنی دەمامک ده‌به‌ن بۆ ئەوەی رووخساریان بشارنەوە و سزا نەدرێن لە هەر رووداوێکی پەیوەندیدار بە هێرشەکەی سه‌ر ڤینیسیۆس.
ڤینیسیۆس جونیۆر لە لێدوانەکانی پێشوودا رایگەیاندبوو، کە لە کاتی یارییەکانی لالیگادا دروشمی ڕەگەزپەرستی زۆر به‌رامبه‌رم به‌كاردێت و داواشی كردبوو ئه‌گه‌ر ئه‌م دروشمانه كه‌منه‌كرێته‌وه ئه‌وا پێویسته مۆندیالی .2030 له ئیسپانیا وه‌ربگیرێته‌وه.