بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

بەدواداچوونی یاریگا؛ دهۆک دوای یاریی هەولێر گرێبەستی پێنج یاریزانی هەڵدەوەشێنێتەوە

ئەرکان مەنسوڕ و ژیار گۆڤەند ریزەکانی دهۆک بەجێدەهێڵن

Yariga App

یاریگا –

دهۆک دوای یاریی هەولێر گرێبەستی پێنج یاریزانی تیپەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە، ئەرکان مەنسوڕ و ژیار گۆڤەند ریزەکانی یانەکە بەجێدەهێڵن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، مەسعود مەڕال راهێنەری دهۆک بڕیاریداوە لیستی یاریزانەکان کەم بکاتەوە، دوای یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر هەولێر سێ بۆ پێنج یاریزانی تیپەکەی بەڕێ دەکات، ئەرکان مەنسوڕ و ژیار گۆڤەند پەیوەندییان بە هەڵۆیەکانی چیا نامێنێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، ئەرکان مەنسوڕ لەگەڵ یانەی ئاکرێ گەیشتووەتە رێککەوتن و دەگەڕێتەوە ریزەکانی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان، کە ئەم هاوینە مەلا ئەرکان لە ئاکرێوە پەیوەندی بە دهۆکەوە کرد.

ژیار گۆڤەند گەرچی گرێبەستەکەی نوێکردووەتەوە، بەڵام بەهۆی کەمی دەرفەتی یاریکردن، ئەو یاریزانەش ریزەکانی دهۆک بەجێدەهێڵێت.

رۆژی هەینی دهۆک لە یاریی کلاسیکۆی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای خۆی میوانداریی هەولێر دەکات، کە لە گەڕی یەکەم هەڵۆیەکانی چیا لە یاریی کردنەوەی خولەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە زەوڕا دۆڕان.

رۆژی چوارشەممەی داهاتوو (2ـی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی 2024) دەرگای بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دادەخرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button