ئینگلتەراگرنگترین

ستیڤ مەکلارێن وورده‌كاری كێشه‌ی نێوان رۆناڵدۆ و تێن هاخ ئاشكرا ده‌كات

رۆناڵدۆ له‌ ئاست پێوه‌ره‌كانی تێن هاخ نه‌بوو

Yariga App

یاریگا –

ستیڤ مەکلارێن باسی ئه‌و فشارانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد رووبه‌رووی ئێریك تێن هاخ بووه‌وه‌ و كێشه‌ی نێوان راهێنه‌ره‌كه‌ و رۆناڵدۆش ئاشكرا ده‌كات.

ستیڤ مه‌كلارێن بۆ ماوەی دوو وەرز لە ئۆڵدترافۆرد یاریده‌ده‌ری تێن هاخ بوو، ئێستا راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی جاماكاییه‌ له‌ دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 2022 مانچێسته‌ر یونایتد گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ تێن هاخ كرد، منیان ده‌ستنیشانكرد بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ بده‌م، هاخ له‌ مانچێسته‌ر یونایتد دووچاری گه‌وره‌ترین فشاربووه‌وه‌، پێم وایه‌ ئه‌و فشاره‌ی له‌سه‌ر راهێنه‌ره‌كه‌ بوو له‌سه‌ر هیچ راهێنه‌رێكی دیكه‌ نه‌بووه‌، كاره‌كانی زۆر به‌باشی ده‌كرد، نه‌متوانیوه‌ هیچ ره‌خنه‌یه‌كیه‌ لێبگرم.

مەکلارێن دەڵێت: بەراستی ئه‌و زۆر بە باشی مامەڵەی لەگەڵ بارودۆخی مانچێسته‌ر یونایتد کردووه‌، هه‌ر زوو گوتم ئەو پیاوێکی گونجاوە بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردنی ئه‌م تیپه‌، ئەوەش لە شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ رۆیشتنی کریستیانۆ دەرکەوت.

راهێنه‌ره‌كه‌ی جاماییكا ده‌ڵێت، ئه‌و له‌سه‌ره‌تاوه‌ چه‌ند پێوه‌رێكی بۆ یاریزانه‌كان دانا، ئه‌ویش بۆ هه‌مووان وه‌ك یه‌ك بوو، ئه‌گه‌ر له‌ یاریگا راتنه‌كرد یاخود یاریت باش نه‌بوو،یان  ئاستێكی باشت نیشان نه‌دا ده‌بێت له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ بیت، رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی رۆناڵدۆش له‌سه‌ر ئه‌م پێوه‌رانه‌بوو، پێم وایه‌ رۆناڵدۆ لە ستانداردەکانی ئێریک تێن هاخ کەمتر بوو، ئه‌مه‌ش بووه‌ كێشه‌ی نێوان راهێنه‌ره‌كه‌ و یاریزانه‌كه‌.

راهێنه‌ره‌ ئینگلیزه‌كه‌ له‌ باسی كێشه‌ی نێوان راهێنه‌ره‌كه‌ و رۆناڵدۆ ده‌ڵێت، تێن هاخ زۆر بووێرانه‌ رووبه‌رووی رۆناڵدۆ بووه‌وه‌، كه‌ راهێنه‌رانی پێش ئه‌و كه‌ رالف رانگنیگ و سۆلشایه‌ر بوون، هەوڵیان ده‌دا خۆیان لەگەڵ رۆناڵدۆ بگونجێنن، به‌ڵام  ئێریک پێی وابوو پێویستی به‌وه‌نیه‌ ئه‌و كاره‌بكات و رووبه‌رووی‌ دۆن بووه‌وه‌، ئه‌و نه‌یده‌توانی له‌ یاریگا به‌باشی ئه‌ركه‌كان جێبه‌جێ بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زۆ به‌باشی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد، به‌رده‌وام فشاری له‌سه‌ر راهێنه‌ره‌كه‌ دروست ده‌كرد، بوێرانه‌ رۆناڵدۆی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانا، ئه‌و كاره‌ش بۆ ئه‌و زۆر گه‌وره‌بوو فشارێكی زۆریشی له‌سه‌ر دروستكرد،به‌ڵام كه‌ توانی رووبه‌رووی یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانی مێژوو ببیته‌وه‌. دواتر كاره‌كان بۆ ئه‌و ئاسانتربوون، چونكه‌ ئه‌و توانی رووبه‌رووی یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانه‌كانی مێژوو ببێته‌وه.

ستێڤ ده‌شڵێت، له‌ جێبه‌جێكردنی یاساكانیش تێن هاخ توند بوو له‌ یه‌كێك له‌ مه‌شقه‌كان راشفۆرد چه‌ند خوله‌كێك دواكه‌وت بۆ یاریی دواتر ئه‌و یاریزانه‌ له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ بوو له‌ كاتێكدا زۆر پێویست بوو یاریی بكات، هه‌ر یاریزانێك سه‌رپێچی بكردایه‌ سزای ده‌دا.

له‌ كۆتاییدا راهێنه‌ره‌كه‌ی پێشووی نیوكاسڵ یونایتد ده‌ڵێت، راهێنه‌ره‌ هۆڵه‌ندییه‌كه‌ ترسی له‌ یاریكردن به‌ یاریزانی لاو نه‌بوو، مانچێسته‌ر یوتایتد له‌گه‌ڵ ئه‌م راهێنه‌ره‌  داهاتووێكی باشی ده‌بێت و كاری زۆر گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ یونایتد كردووه‌، ئه‌و له‌ كاتێك راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و تیپه‌ی وه‌رگرت یانه‌كه‌ پڕبوو له‌ كێشه‌، ئه‌و ئێستا خه‌ریكه‌ تیپیك دروست ده‌كات بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌بێته‌ تیپێكی ركابه‌ر.

بابەتی زیاتر

Back to top button